بەرنامەی كار
بەپێی حو كمەكانی بڕگە(١)ی ماددە (٢٠) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان – عـراق ژماره ( ١)ی سالی١٩٩٢ ی هەموار كرا‌و، دمستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بریاریدا كاتی دانیشتنی ژماره (١٠) خولی پایزەی ساڵی پێنجەم له خولــی هەڵبژاردنی چوارەمی پەرلــەمان لـه كاتژمێر (١١)ی نیوەڕۆ رۆژی چوار شـەممه رێكــەوتی ٢٠١٨/٢/٢١ بێت و بەرنامـەی كــاری دانیشیتنەكه بەم شێوەیە :
یه‌كه‌م: گفتوگۆكردنی پڕۆژه یاسای (به‌ركاركردنی یاسای هه‌مواری بیسته‌می یاسای میلاكات، ژماره 20ى ساڵی 1960ى هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان)، به‌پێی ماده‌كانی (72،74،75)، له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ى ساڵی 1992ى هه‌مواركراو.
دووه‌م: گفتوگۆكردنی پڕۆژه یاسای (به‌ركاركردنی یاسای نه‌هێشتنی بازرگانیكردن به مرۆڤ، ژماره(٢٨)ى ساڵی ٢٠١٢ی عێراق له هه‌رێمی كوردستان) به‌پێی ماده‌كانی (٧٢،٧٢،٧٥) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (١)ى ساڵی ١٩٩٢ى هه‌مواركراو.
سێیەم: خوێندنەوەی راپۆرتی شاندی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە بارودۆخی (عفرین).
چوارەم: خوێندنەوەی یەکەمی ئەم پرۆژ یاسایانەی خوارەوە به‌پێی مادده‌ی (٧١) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (١)ى ساڵی ١٩٩٢ى هه‌مواركراو:
١- پرۆژە یاسای بەرکاکردنی یاسای دەستەبەری (تضمین) ژمارە(١)ی ساڵی ٢٠١٥ لە هەرێمی کوردسان.
٢- پرۆژە یاسای ئەکادیمیای زانستی سریانی لە هەرێمی کوردستان.
٣- پرۆژە یاسای بەرکارکردن و هەموارکردن و جێبەجێکردنی یاسای نەهێشتنی بازرگانی کردن بە مرۆڤ ژمارە (٢٨)ی ساڵی ٢٠١٢ی عێراق لە هەرێمی کوردستان.
٤- پرۆژە یاسای ئەنجومەنی کاروباری ئافرەتان لە هەرێمی کوردستان.
٥- پرۆژە یاسای هەموارکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ژمارە(٣)ی ساڵی ٢٠٠٦ لە هەرێمی کوردستان.
پێنجەم: پێشچاوخستنی دەست لە کارکێشانەوەی ئەندامی پەرلەمان بەرێز(سعید محمد سعید) لە لیژنەی (مافی مرۆڤ) و زیادکردنی بەڕێزیان بۆ سەر لیژنەی ( کاروباری پێشمەرگە و شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی)به‌پێی مادده‌ی (٤٤) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (١)ى ساڵی ١٩٩٢ى هه‌مواركراو.
شەشەم: گفتوگۆکردنی پرۆژە یاسای (درێژکردنەوەی کارکردن بە یاسای بەرنگاربوونەوەی تیرۆر ژمارە (٣)ی ساڵی ٢٠٠٦ لە هەرێمی کوردستان) به‌پێی مادده‌ی (٧٢،٧٤،٧٥) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (١)ى ساڵی ١٩٩٢ى هه‌مواركراو.
حەوتەم: گفتوگۆکردنی پرۆژە یاسای ( چاکسازی لە خانەنشین و مووچە و دەرماڵە و بەخشین ئیمتیازاتەکانی دیکە لە هەرێمی کوردستان) به‌پێی مادده‌کانی (٧٢،٧٤،٧٥) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (١)ى ساڵی ١٩٩٢ى هه‌مواركراو.
هەشتەم: گفتوگۆکردنی پرۆژە یاسای ( هەمواری سێیەمی یاسای پارێزەرایەتی ژمارە (١٧)ی ساڵی ١٩٩٩ی لە هەرێمی کوردستان) به‌پێی مادده‌کانی (٧٢،٧٤،٧٥) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (١)ى ساڵی ١٩٩٢ى هه‌مواركراو.
نۆیەم: گفتوگۆکردنی پرۆژە یاسای ( هەمواری چوارەمی یاسای صندوقی خانەنشینی پارێزەرایەتی ژمارە (١٨)ی ساڵی ١٩٩٩ی لە هەرێمی کوردستان) به‌پێی مادده‌کانی (٧٢،٧٤،٧٥) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (١)ى ساڵی ١٩٩٢ى هه‌مواركراو.
دەیەم: گفتوگۆکردنی ( پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان)کە لە لایەن لیژنەی کاتی بۆ پێداچوونەوەی پەیڕەوی ناوخۆ ئامادەکرسوە، بە پێی بڕیاری ژمارە(١٦)ی ساڵی ٢٠١٤ و بڕگەی (٨) لە ماددەی (پەنجا و شەشەم) ی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ژمارە (١)ی ساڵی ١٩٩٢ هەموارکراو و پاڵپشت بە ماددەی (٩٤)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان ژمارە(١)ی ساڵی ١٩٩٢ی هەموارکراو.
بێگه‌رد دڵشاد تاڵه‌بانی د.جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی
سكرتێری په‌رله‌مانی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی
كوردستان كوردستان