به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنی ژماره‌ (٩)ی ئاسایی رۆژی سێ شه‌مه‌ (٢٠١٨/٢/١٣)

Feb 12, 2018  |   بەرنامەی كار - خولی چوار 

بەرنامەی كار

بەپێی حو كمەكانی بڕگە(١)ی ماددە (٢٠) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان – عـراق ژماره ( ١)ی سالی١٩٩٢ ی هەموار كراو، دمستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بریاریدا كاتی ‎دانیشتنی ژماره (٨) خولی پایزەی ساڵی پێنجەم له خولــی هەڵبژاردنی چوارەمی پەرلــەمان لـه كاتژمێر (١١)ی نیوەڕۆ رۆژی دوو شـەممه رێكــەوتی ٢٠١٨/٢/١٢ بێت و بەرنامـەی كــاری دانیشیتنەكه بەم شێوەیە :

یه‌كه‌م: گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌ یاسای (به‌ركاركردنی یاسای هه‌مواری بیسته‌می یاسای میلاكات، ژماره‌ 20ى ساڵی 1960ى هه‌مواركراو له‌ هه‌رێمی كوردستان)، به‌پێی ماده‌كانی (72،74،75)، له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵی 1992ى هه‌مواركراو.

دووه‌م: گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌ یاسای (به‌ركاركردنی یاسای نه‌هێشتنی بازرگانیكردن به‌ مرۆڤ، ژماره‌ 28ى ساڵی 2012ى عێراق له‌ هه‌رێمی كوردستان، به‌پێی ماده‌كانی (72،74،75))، له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵی 1992ى هه‌مواركراو.

سێیه‌م: زیادكردن و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ی خواره‌وه‌ له‌ لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان:

١-ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌ڕێز (دلێر مسته‌فا حه‌سه‌ن)، له‌ لیژنه‌ی (كاروبارى پێشمه‌رگه‌ و شه‌هیدان و قوربانیانی جینۆساید)

٢- زیادكردنی ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌ڕێز (ئارى عه‌بدولله‌تیف مه‌ولود)، بۆ سه‌ر لیژنه‌ی (رۆشنبیری و راگه‌یاندن و هونه‌ر)، به‌پێی ماده‌ی (44) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵی 1992ى هه‌مواركراو.

چواره‌م: گفتوگۆكردنی (پڕۆژه‌ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان)، كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاتى بۆ پێداچوونه‌وه‌ى په‌یڕه‌وی ناوخۆ ئاماده‌كراوه‌، به‌پێی بڕیاری ژماره‌ (26)ى ساڵی 2014 و بڕگه‌ی (8) له‌ مادده‌ى (په‌نجاو شه‌شه‌م)ى یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵی 1992ى هه‌مواركراو و پاڵپشت به‌ مادده‌ى (94)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵی 1992ى هه‌مواركراو.