به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنی ژماره‌ (٧)ی ئاسایی رۆژی سێ شه‌مه‌ (٢٠١٨/٢/٦)

Feb 6, 2018  |   بەرنامەی كار - خولی چوار 

بەرنامەی كار

بەپێی حو كمەكانی بڕگە(١)ی ماددە (٢٠) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان – عـراق ژماره ( ١)ی سالی١٩٩٢ ی هەموار كراو، دمستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بریاریدا كاتی ‎دانیشتنی ژماره (٧) خولی پایزەی ساڵی پێنجەم له خولــی هەڵبژاردنی چوارەمی پەرلــەمان لـه كاتژمێر (١١)ی نیوەڕۆ رۆژی سێ شـەممه رێكــەوتی ٢٠١٨/٢/٦ بێت و بەرنامـەی كــاری دانیشیتنەكه بەم شێوەیە :
یەکەم: گفتوگۆکردنی( پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان ) کە لەلایەن لیژنەی کاتی بۆ پێداچونەوەی پەیڕەوی ناوخۆ ئامادەکراوە، بەپێی بڕیاری ژمارە (٢٦)ی ساڵی ٢٠١٤و ، بڕگەی (٨) لە ماددەی (پەنجا و شەشەم)ی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ژماره (١)ی سالی١٩٩٢ ی هەموار كراو و، پاڵپشت بە ماددەی(٩٤)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان ژماره ( ١)ی سالی١٩٩٢ ی هەموار كراو.
دووەم : خوێندنەوەی یەکەم بۆ ئەو پرۆژە یاسایانەی خوارەوە، بە پێی ماددەی (٧١) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان ژماره ( ١)ی سالی١٩٩٢ ی هەموار كراو:

١- پرۆژەیاسای دەستەبەرکردنی نوێنەرانی ئافرەتان لە دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان.

٢- پرۆژەیاسای رێکخستن و یەکخستنی عەلوەکان.

سێیەم: زیادکردنی ئەندامی پەرلەمان بەڕێز ( پەری صالح حمید) بۆ سەر لیژنەی (پەروەرد و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی) بە پێی ماددەی (٤٤) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان ژماره (١)ی سالی١٩٩٢ ی هەموار كراو.

چوارەم: گفتوگۆکردنی پرۆژەیاسای (زیادەڕۆیی لەسەر موڵکی دەوڵەت)، بە پێی ماددەکانی (٧٤،٧٢و ٧٥) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان ژماره ( ١)ی سالی١٩٩٢ ی هەموار كراو.

 

                            بێگه‌رد دڵشاد تاڵه‌بانی       د.جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی
                               سكرتێری په‌رله‌مانی        جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی
                                   كوردستان                          كوردستان

barnamai-kar-7