به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنی ژماره‌ (٦)ی ئاسایی رۆژی چوار شه‌مه‌ (١/٣١/ ٢٠١٨)

Jan 30, 2018  |   بەرنامەی كار - خولی چوار 

به‌پێى حوكمه‌كانی بڕگه‌ (١)ی مادده‌ (٢٠) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عیراق ژماره‌ (١)ی ساڵی ١٩٩٢ی هه‌مواركراو، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بڕیاریدا كاتی دانیشتنى ژماره‌ (٦)ى خولى بەهارەی ساڵی پێنجەم له‌خولى چواره‌مى هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (١١)ى پێش نــــیوه‌ڕۆ رۆژی چوار شه‌مه‌ رێكه‌وتی(٢٠١٨/١/٣١) بێت و به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بێت:

١- گفتوگۆکردنی پرۆژەیاسای هەمواری هاتوچۆی ژمارە(٨٦)ی ساڵی (٢٠٠٤)لە هەرێمی کوردستان- عێراق بەپێی ماددەکانی(٧٥،٧٤،٧٢) ە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان ژمارە(١)ی سا/لی (١٩٩٢)ی هەموارکراو.

٢- خوێندنەوەی یەکەمی ئەم پرۆەیاسایانەی خوارەوە بەپێی ماددەی(٧١)لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان ژمارە(١)ی  ساڵی ١٩٩٢ی هەموارکراو.

١/ پرۆژەیاسای پاراستنی تۆڕ و دامەزراوەکانی ئاو و ئاوەڕۆ لە هەرێمی کوردستان-عيراق لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پێشکەشکراوە.

 ٣- دانانی ئەم ئەندامە بەڕێزانە لە لیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمانی كوردستان بە پێی ماددەی ٤٤ لە
پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان ژمارە (١)ی ساڵی (١٩٩٢)ی هەموار كراو.
١/  زیادكردنی ئەندامی پەرلەمان بەڕێز (ایوب عبداهلل رسول) بۆ سەر لیژنەی كاروباری پەرلەمان.
٢/  زیادكردنی ئەندامی پەرلەمان بەڕێز (عەبدولرەحمان فارس عەبدولرەحمان/ ئەبو کاروان) بۆ سەر لیژنەی كاروباری کۆمەڵگەی مەدەنی.
٤- گفتوگۆ كردنی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان كوردستان لە لایەن لیژنەی كاتی بۆ پێدا چوونەوەی
پەیڕەوی ناوخۆی ئامادەكراو بە پێی بڕیاری ژمارە (٢٦)ی ساڵی (٢٠١٤) و بڕگەی (٨) لە ماددەی (٥٦)ی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ژمارە (١)ی ساڵی (١٩٩٢)ی هەموار كراو، پاڵپشت بە ماددەی
٩٤ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ژمارە(١)ی ساڵی (١٩٩٢)ی هەموار كراو، 

 

 

فخرالدین قادر عارف                  جعفر ابراهیم ئیمینیكى                                                      یوسف محمد صادق
سكرتێری  په‌رله‌مانى                جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانى                                                   سه‌رۆكی په‌رلەمانی
كوردسـتان ـ عیراق                        كوردسـتان ـ عیراق                                                      كوردسـتان ـ عیراق