به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنی ژماره‌ (٤)ی ئاسایی رۆژی چوار شه‌مه‌ (٢٠١٨/١/١٠)

Jan 9, 2018  |   بەرنامەی كار - خولی چوار 

بەرنامەی كار
بەپێی حو كمەكانی بڕگە(١)ی ماددە (٣٠) لهپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان – عـراق
ژماره ( 1)ی سالی١٩٩٢ ی هەموار كراو، دمستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بریاریدا كاتی ‎دانیشتنی
ژماره (٤) خولی پایزەی ساڵی پێنجەم له خولــی هەڵبژاردنی چوارەمی پەرلــەمان لـه كاتژمێر (١٢)ی نیوەڕۆ
رۆژی چوار شـەممه رێكــەوتی ٢٠١٨/١/١٠ بێت و بەرنامـەی كــاری
دانیشیتنەكه بەم شێوەیە :
یەکەم:‌ گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌ یاسای رێكخستن و چاندن و گواستنه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانى جه‌سته‌ی مرۆڤ به‌پێی مادده‌كانى (72، 74، 75) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ى هه‌مواركراو.

دووەم:‌ خوێندنه‌وه‌ى راپۆرتی شیكاری له‌به‌ر رۆشنایی پره‌نسیپ و به‌ند و بڕگه‌كانی یاسا له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی سه‌باره‌ت به‌ عه‌ره‌بكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم – گونده‌كانی ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان وه‌ك نموونه‌، له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقی فیدڕال، له‌لایه‌ن  ئه‌ندامی په‌رله‌مان بەڕێز (د.ڤالا فه‌رید)  له‌ فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان.
سێیەم خوێندنه‌وه‌ى راپۆرتی لیژنه‌ی ناوخۆ سه‌باره‌ت به‌ خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌و ماوه‌یه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان.

چوارەم: خوێندنەوەی ئەم پرۆژە یاسا و بڕیارانەی خوارەوە بە پێی ماددەی (٧١) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان ژمارە (١)ی ساڵی ١٩٩٢ هەموارکراو:
‎ ١- پڕۆژه‌ یاساى (چاكسازى له‌ خانه‌نشینى و مووچه‌ و ده‌رماڵه‌ و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانى دیكه‌) له‌هه‌رێمى كوردستان-عێراق.
٢- پرۆژه‌ یاساى (به‌دامه‌زراوه‌كردنى هێزه‌ چه‌كداره‌كانى كوردستان).
٣- پڕۆژه‌ یاساى (به‌ركاركردنى یاساى نه‌هێشتنى بازرگانیكردن به‌مرۆڤ ژماره‌ (28)ى ساڵى 2012ى عێراق له‌هه‌رێمى كوردستان).
٤-  پڕۆژه‌ یاساى( ئاوه‌دانی گونده‌كانى كوردستان).
٥- پڕۆژه‌ یاساى (ئینفازى قانونی نه‌هێشتنى بازرگانیكردن به‌ مرۆڤ ژماره‌ (28)ى ساڵى 2012ى عێراق له‌هه‌رێمى كوردستان).
٦- پڕۆژه‌ یاساى (ئینفازى قانون الحفاظ على الوثائق- لسنه‌ 2016).
٧- پڕۆژه‌ یاساى به‌ركاركردنى (قانون المتضررین الذين فقدوا جز‌‌ءاً من اجسادهم جرا‌‌ء ممارسات النظام البائد-رقم (5) لسنه‌ 2009).

٨- پڕۆژه‌ یاساى ئینفازى ( قانون التوقیع الالكترونی والمعاملات الالكترونیه‌ رقم (78) لسنه‌ 2012).
٩- پڕۆژه‌ یاساى ئینفازى (قانون مكافحه‌ غسل الاموال وتمویل الارهاب رقم (39) لسنه‌ 2015).
١٠- پڕۆژه‌ بڕیارى داگیركردنى موڵكى گشتى به‌مه‌به‌ستى دروستكردنى باخ.
١١- پڕۆژه‌ بڕیارى (به‌تاوانى دژى مرۆڤایه‌تى ناساندنى كاره‌ساتى قه‌زاى خورماتوو وباقى ناوچه‌ كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم).
١٢- پڕۆژه‌ بڕیارى (پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى كاتیى په‌رله‌مان به‌مه‌به‌ستى به‌دواداچوون له‌ كرده‌وه‌ى جینۆساید به‌رامبه‌ر به‌هاووڵاتییانى كوردى قه‌زاى دووزخورماتوو و ناوچه‌كانى دیكه‌ى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌ده‌وروبه‌رى رێكه‌وتی 2017/10/16، له‌لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌).

پێنجه‌م:‌ دانان و ئالوگۆڕكردنی ئه‌و ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزانه‌ له‌ لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌پێی مادده‌ى (44) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ژماره‌ (1)ى ساڵی 1992ى هه‌مواركراو:
١- پێشچاوخستنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌ندامى په‌رله‌مان به‌ڕێز (صالح بشار صالح) له‌ لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه‌ و سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كان.
٢- پێشچاوخستنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌ندامى په‌رله‌مان به‌ڕێز (هێڤا حاجى میرخان) له‌ لیژنه‌ی بازرگانی و پاراستنی مافه‌كانى به‌كاربه‌ر.
٣- زیادكردنی ئه‌ندامى په‌رله‌مان به‌ڕێز (عه‌لی عوسمان عه‌لی) بۆ سه‌ر لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه‌ و سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كان.
٤- زیادكردنی ئه‌ندامى په‌رله‌مان به‌ڕێز (صالح بشار صالح) بۆ سه‌ر لیژنه‌ی بازرگانی و پاراستنی مافه‌كانی به‌كاربه‌ر.
٥- زیادكردنی ئه‌ندامى په‌رله‌مان به‌ڕێز (هێڤا حاجى میرخان) بۆ سه‌ر لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه‌ و سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كان.
شه‌شه‌م: گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌ یاسای (هه‌موارى یاسای هاتووچۆى ژماره‌ (86)ى ساڵی 2004 له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی مادده‌كانى (72، 74، 75) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ى هه‌مواركراو.
‎ ‏

 

                            بێگه‌رد دڵشاد تاڵه‌بانی       د.جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی
                               سكرتێری په‌رله‌مانی        جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی
                                   كوردستان                          كوردستان
 
 

berney-kar-1 berney-kar-2