destkyshnew-yusf.jpg

گۆران و كۆمه‌ڵ‌ له‌ حكومه‌ت كشانه‌وه‌ و سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش ده‌ست له‌ پۆسته‌كه‌ی ده‌كێشێته‌وه‌

Dec 20, 2017  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

لەكۆبونەوەی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆران بریاردرا، دەستبەرداری پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ببن‌و یوسف موحەمەد نامەی دەستلەكاركێشانەوە پێشكەش بكات، لەلایەكی دیكەوە هەریەك لەبزوتنەوەی گۆران‌و كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان بریاریاندا لەحكومەتی هەرێمی كوردستان بكشێنەوە.

میدیای گۆران رایگەیاند دوای‌ چه‌ند رۆژێك له‌ كۆبونه‌وه‌ و گفتوگۆكردن بۆ تاوتوێكردنی‌ بارودۆخه‌كه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ بڕیاری‌ كشانه‌وه‌یان له‌ كابینه‌ی‌ هه‌شتی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا. بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان بڕیایشیدا له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌ له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش، ده‌ستبه‌رداری پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانیش ببێت.