HELBJARDN-RESM.jpg

سه‌رۆكی حکومەت داوای لەپەرلەمان دەکات، ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان بکات

Dec 18, 2017  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، داوای لەپەرلەمانی کوردستان کردووە، ئامادەکاری بکات بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان لە ماوەی سێ مانگدا.

نێچیرڤان بارزانی، لەنامەکەیدا، داوایکردووە، لەماوەی سێ مانگدا رێکاری یاسایی پێویست بگیرێتە بەرو رۆژی ھەڵبژاردن دیاریبکرێت، ئەوەش بەوتەی خۆی، دوای سەردانی لایەنە سیاسییەکان بەو ئەنجامە گەیشتوون کە گەرانەوەی بۆ رای گەل باشترین بژاردەیە.

ھەروەھا داوای لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی کردووە، ئامادەکارییەکانی ئەنجامدانی ھەڵبژاردن بگرنەبەر بەپێی پێوەرە یاسایی و نێودەوڵەتییەکان.  ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی: