Dec 12, 2017 | هەواڵەکانی پەرلەمان
بریارە سبەی کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لەنێوان سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەته‌لارى پەرلەمان بەڕێوە بچێت.
تارق جه‌وهه‌ر سارمه‌می، راوێژكارى راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، تایبه‌ت به‌سایتی په‌رله‌مانی كوردستانی راگه‌یاند: “بڕیاره پێشنیوەڕۆی سبەی چوارشه‌مه 2017/12/13، کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لەنێوان سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ته‌لارى پەرلەمان بەڕێوە بچێت و بڕیارە هەریەک لەسەرۆکوەزیران و جێگره‌كه‌ی و وەزیری سامانە سروشتییەکان و وەزیری پلاندانان و وەزیری دارایی بەوەکالەت و سەرۆک و جێگر‌و بڕیاردەری لیژنەکانی تایبەت بەم سێ وەزارەتە بەشداری بکەن”.
جێی باسە لە ٢٧ی نیسانی ٢٠١٥ ەوە ئەمە یەکەم کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان هەردوو سەرۆکایەتیی پەرلەمان و حکومەتی هەرێمە.