دانيشتنی پەرلەمانی کوردستان بۆ هەفتەی داهاتوو دواخرا

Dec 12, 2017  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 
بەپێی راگەیەندراوی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، دەبوو سبەی چوار شەممە، دانیشتی ئاسایی ژمارە (3) بەرێوە بچێت بەڵام بەبێ دەستنیشانکردنی هۆکاری دواخستنەکەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دانیشتنی سبەی پەرلەمانی بۆ رۆژی یەکشەمەی داهاتوو (2017/12/13) دواخستووە.
ئەمەش دەقەکەیەتی :
بەپێی حوكمی بڕگە (2) لە ماددەی (17) و برگەی (1)ی ماددەی (18) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستانی عیراق، ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو، دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان بڕیاریدا بە دواخستنی دانیشـتنی ژمارە (3)ی ئاساییی خولی پاییزه‌ كە بڕیاربوو رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 13/12/2017 ئەنجام بدرێت بۆ رۆژی یه‌كشه‌مه‌ رێكه‌وتى 17/12/2017.
ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشته‌كه‌یه‌: