ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (2)ی ئاساییی خولی پاییزه رۆژی چوارشه‌مه رێكه‌وتی 2017/12/6ی راگه‌یاند كه به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (2)ی ئاساییی خولی پاییزه رۆژی چوارشه‌مه 2017/12/6
به‌پێی حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده (20) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق، ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (2)ی ئاساییی خولی پاییزه‌ی ساڵی پێنجه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌می په‌رله‌مان، له كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 2017/12/6، به‌مشێوه‌یه بێت:
یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می ئه‌و پڕۆژه یاسایانه‌ی خواره‌وه به‌پێی مادده‌ی (71) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو:
1 – پڕۆژه یاسای هه‌مواری یاسای هاتووچۆی ژماره (86)ی ساڵی 2004 له هه‌رێمی كوردستان-عێراق.
2 – پڕۆژه یاسای ئه‌نجوومه‌نی كاروباری پێكهاته‌كان له هه‌رێمی كوردستان-عێراق.
3 – پڕۆژه یاسای ده‌سته‌ی یه‌كه پزیشكییه تایبه‌ته‌كان له هه‌رێمی كوردستان-عێراق..
4 – پڕۆژه یاسای هه‌مواری پێبژاردن (الغرامات)، له یاسای سزاكانی عێراقی ژماره (111)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو.
5 – پڕۆژه یاسای ئه‌نجوومه‌نی پزیشكی له هه‌رێمی كوردستان-عێراق.
6 – پڕۆژه یاسای به‌ركاركردنی یاسای هه‌مواری بیسته‌می یاسای میلاكات ژماره (20)ی ساڵی 1960ی هه‌مواركراو.
7 – پڕۆژه یاسای زیاده‌ڕۆیی له‌سه‌ر موڵكی ده‌وڵه‌ت.
8 – پڕۆژه یاسای هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی خێزان له توندوتیژی ژماره (8)ی ساڵی 2011 له هه‌رێمی كوردستان-عێراق.
دووه‌م: گفتوگۆكردنی پڕۆژه یاسای هه‌مواری دووه‌می پیاده‌كردنی یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره ژماره (87)ی ساڵی 1979ی هه‌مواركراو، به‌پێی مادده‌كانی (75،74،72) له په‌یرَه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو.
سێیه‌م: گفتگۆیه‌كی مراوه له‌سه‌ر ره‌وشی شاری دووزخورماتوو و گوزه‌رانی دانیشتووانه كورده‌كه‌ی كه ئێستا ئاواره‌ی ناوچه‌كانی كوردستان بوون، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌پێی خاڵی 2/بڕگه‌ی دووه‌م له مادده‌ی (54) له په‌یرَه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو.
چواره‌م: دانان و ئالوگۆڕكردنی ئه‌و ئه‌ندامه به‌ڕێزانه له لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌پێی مادده‌ی (44) له په‌یرَه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو:
1 – زیادكردنی ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌ڕێز (ئه‌یوب عه‌بوڵا ره‌سول) بۆ سه‌ر لیژنه‌ی (كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری و ئاودێری و به‌نداوه‌كان).
2 – پێشچاوخستنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌ڕێز (به‌هزاد ده‌روێش ده‌روێش) له لیژنه‌ی (ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن و هاوچه‌رخكردنی لادێ) و زیادكردنی به‌ڕێزیان بۆ سه‌ر لیژنه‌ی (كاروباری كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی).
3 – پێشچاوخستنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌ڕێز (به‌هار عه‌بولڕه‌حمان محه‌مه‌د) له لیژنه‌ی (كاروباری كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی) و زیادكردنی به‌ڕێزیان بۆ سه‌ر لیژنه‌ی (مافی مرۆڤ).
4 – پێشچاوخستنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌ڕێز (شیلان جه‌عفه‌ر عه‌لی) له لیژنه‌ی (كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و منداڵ و خێزان) و زیادكردنی به‌ڕێزیان بۆ سه‌ر لیژنه‌ی (پێشمه‌رگه و كاروباری شه‌هیدان و قوربانییانی جینۆساید و زیندانییانی سیاسی) له شوێنی ئه‌ندامی ده‌ستله‌كاركێشاوه به‌ڕێز (ئاری هه‌رسین) له لیژنه‌ی ناوبراو.
5 – زیادكردنی ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌ڕێز (مسته‌فا ئه‌حمه‌د حه‌مه‌د) بۆ سه‌ر لیژنه‌ی (ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی).
6 – زیادكردنی ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌ڕێز (گۆران مه‌حمود ئیسماعیل) بۆ سه‌ر لیژنه‌ی (وه‌رزش و لاوان) و لیژنه‌ی (پیشه‌سازی و وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان).
بێگه‌رد دڵشاد تاڵه‌بانی د.جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی
سكرتێری په‌رله‌مانی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی
كوردستان كوردستان