banghysht.jpg

بانگهێشت بۆ ئه‌ندامه‌انی په‌رله‌مان بۆ دانیشتنی (٢٠١٧/١١/١٥)

Nov 15, 2017  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌ دانیشتنی ژماره‌ (5)ی ئاساییی خولی پاییزه‌، له‌ كاتژمێر 10ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2017/11/15، ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشته‌كه‌یه‌:
 
بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
به‌پێی حوكمی بڕگه‌ (1)ی مادده‌ (5) و بڕگه‌ (2)ى مادده‌ى (17) و بڕگه‌ (1)ى مادده‌ى (18) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی عیراق ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشـتنی ژماره‌ (5)ى ئاسایى خولى پاییزه‌، ســـاڵی چواره‌م له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌مى په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق، له‌ كاتژمێر (10)ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 15/11/2017 دا، تكایه‌ له‌كاتـی دیـاریكراودا ئاماده‌بن.
له‌گه‌ڵ رێزدا
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق