لە یاداشتێكیدا ئاری هەرسین كە رۆژی ٢٠١٧/١١/٤ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستانی كردووە، تیایدا هاتووە گوایە لەمەودووا لەنێو فراكسیۆنی پارتیدا نامێنێت و فراكسیۆنێكی نوێ بەناوی (لیستی نەتەوەیی)ەوە دروستدەكات.
ئەوەی جێگەی سەرنجە پارتی دیموكراتی كوردستان هیچ كاردانەوەیەكی ئەوتۆی بەرامبەر ئەم هەنگاوەی هەرسین نەناوە و جگە لەوەی پەرلەمانتار (ئاواز حەمید ئەفەندی) لە لێدوانێكیدا وتی "ئاری هه‌رسین ده‌ستی له‌كارنه‌كێشاوه‌ته‌وه تا فراكسیۆنی پارتی شوێنگره‌وه‌ی بۆ دیاریبكات، ئه‌و له‌په‌رله‌مانه و وه‌ك په‌رله‌مانتار ده‌مێنێته‌وه".
وتیشی "له‌كاتی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی هه‌رسین فراكسیۆنی پارتی ده‌یتوانی كه‌سێكی دیكه بخاته شوێنی ئه‌و په‌رله‌مانتاره".