0047.jpg0047.jpg

ره‌وشى خوێندنى پیشه‌یى له‌ پارێزگاكانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌دا

Nov 9, 2017  |   پرۆژەکانی پەی لە بواری پەروەردە و فێركردن  پرۆژەکانی پەی لە بواری خوێندنی باڵا 

ئه‌م راپۆرته‌ له‌ چوارچێوه‌ى پرۆژه‌یه‌كدا بوو كه‌ ئینستتیوتى په‌ى بۆ په‌روه‌رده‌و گه‌شه‌پێدان و رێكخراوى هه‌ڵوێست به‌هاوكارى هه‌ریه‌ك له‌ ئینستتیوتى ریفۆرم بۆ گه‌شه‌پێدان (PAO) و رێكخراوى (NPA)ى نه‌رویجى ئه‌نجامیدا.

پرۆژه‌كه‌ خۆى له‌چه‌ند وۆركشۆپێكدا ده‌بینیه‌وه‌، له‌وانه‌:

یه‌كه‌م  وۆركشۆپی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ له‌ رۆژى (3/7/2017)  له‌ هۆڵی هۆتێل تایتانیك له‌ شاری سلێمانی به‌ به‌شدار ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ پیشه‌ییه‌كانی شاری سلێمانی و سه‌رپه‌رشتیارانی پیشه‌یی و پسپۆر و و شاره‌زایانی بواره‌كه‌ و به‌ ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له‌ لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ئه‌نجامدرا.

دووه‌م وۆركشۆپ له‌ رۆژى 12/7/2017 له‌ هۆڵی سارا له‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌نجامدرا كه‌ به‌ڕێوه‌به‌ران و مامۆستایان و سه‌رپه‌رشتیارانی خوێندنی پیشه‌یی له‌ هه‌له‌بجه‌ و نوێنه‌رانی كۆلیژی ته‌كنیكی و په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی هه‌له‌بجه‌و پسپۆران و شاره‌زایانی بواره‌كه‌ به‌شدار بوون، گفتوگۆ سه‌باره‌ت به‌ گرفته‌كانی خوێندنی پیشه‌یی و دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌ چاره‌ بۆ به‌ره‌و پێشه‌وه‌ بردنی ئه‌م كه‌رته‌ گرنگه‌ كراو پێشنیار و راسپارده‌ بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ئاماده‌ كران.

سێیه‌م وۆركشۆپ له‌ رۆژى 12/8/2017 له‌ هۆڵی هۆتێل تایتانیك له‌ شاری سلێمانی ئه‌نجامدرا. له‌ وورك شۆپه‌كه‌دا كه‌ ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی گشتی سلێمانی، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوا، مامۆستایان و سه‌رپه‌رشتیارانى په‌روه‌رده‌یی و چه‌ندین كه‌سی خاوه‌ن ئه‌زموون و نوێنه‌ری گروپی كۆمپانیا گه‌وره‌ و خاوه‌ن كارگه‌كانی سلێمانیش ئاماده‌بوون.   له‌م وۆركشۆپه‌دا لایه‌نی په‌روه‌رده‌ باسی له‌كێشه‌كانی به‌رده‌م خوێندنی پیشه‌یی كرد، پاشان نوێنه‌ری كۆمپانیا و كارگه‌كان باسیان له‌ گرنگی ده‌ستی كاری پیشه‌یی و پیویستی خۆیان كرد به‌كادرانی ئه‌و به‌شه‌ ، پاش گفتوگۆ، دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌ چاره‌ بۆ به‌ره‌و پێشه‌وه‌ بردنی ئه‌م كه‌رته‌ گرنگه‌ پێشنیاركرا و راسپارده‌كان بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ئاماده‌ كران.

له‌ كۆتاییدا راپۆرتێك ئاماده‌كراو له‌ رۆژى (9/11/2017)

بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرتی پرۆژه‌ی ره‌وشی خوێندنی پیشه‌یی له‌ پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ هۆڵى ئاماده‌یی پیشه‌سازی سلێمانی به‌ ئاماده‌ بوونی چه‌ندین مامۆستا و كه‌سی حكومی و نوێنه‌ری كۆمپانیای تایبه‌ت و خۆێندكارانی ئه‌و ئاماده‌ییه‌،ئه‌نجامی پرۆژه‌كه‌ كه‌ له‌سه‌ر ڕه‌وشی خوێندنی پیشه‌یی ئاماده‌ كرابوو ڕاگه‌یه‌نرا.

بۆ خوێندنه‌وه‌ى راپۆرته‌كه‌ كلیك له‌م (pdf)ه‌، یاخود كلیك لێره‌ بكه‌...


ره‌وشى خوێندنى پیشه‌یى له‌ پارێزگاكانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌دا