0001.jpg0001.jpg

پرۆژه‌ی چاودێری‌ و هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ ره‌وشی په‌روه‌رده‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان (نامه‌یه‌كی‌ كراوه‌ بۆ به‌ڕێز وه‌زیری‌ په‌روه‌رده‌)

Aug 25, 2014  |   پرۆژەکانی پەی لە بواری پەروەردە و فێركردن  پرۆژەکانی پەی لە بواری خوێندنی باڵا 

ئه‌م پرۆژه‌یه‌ له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كار بوونی‌ وه‌زیر نوێی‌ كابینه‌ی‌ هه‌شتی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ ده‌ستی‌ پێكرد، سه‌ره‌تای پرۆژه‌كه‌ش پیكهاتبوو له‌ راپۆرتێك كه‌ وه‌ك نامه‌ی پیرۆزبایی‌ له‌ 25 ى حوزه‌یرانى 2014 له‌ هۆڵى هوتێل چوارچرا له‌ شارى هه‌ولێر، به‌ ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ مامۆستایان و رێكخراوه‌كانى كۆمه‌لى مه‌ده‌نى و به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌كان و كه‌سانى پسپۆر و شاره‌زاى بواره‌كه‌ و میدیاكاران، ئاراسته‌ی‌ به‌رێز (د.پشتیوان سادق) وه‌زیری‌ په‌روه‌رده‌ كرا، له‌نامه‌كه‌دا وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ له‌ (101) گرفتی‌ ره‌وشی په‌روه‌رده‌ ئاگادار كرابووه‌ و داوای لێ‌ كرابوو كه‌ هه‌وڵی‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بخاته‌ گه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌ركردن ئه‌و قه‌یرانانه‌ی‌ چه‌ندین ساڵه‌ به‌رۆكی په‌روه‌رده‌ی گرتووه‌.

وه‌زیری له‌ مه‌راسیمی‌ پێشكه‌ش كردنی‌ نامه‌كه‌دا به‌ڵێنی‌ دا دوای ساڵێك له‌گه‌ڵ‌ ئینستتیوتی په‌ی و خه‌م خۆرانی بواره‌ په‌روه‌رده‌ دابنیشێته‌وه‌ و ئه‌و كارانه‌ باس بكات كه‌له‌به‌ر رۆشنای ئه‌و نامه‌یه‌دا ئه‌نجامی داوه‌ كه‌ په‌ی پێشكه‌شی كردووه‌ .

بۆ خوێندنه‌وه‌ى راپۆرته‌كه‌ كلیك له‌م (pdf)ه‌، یاخود كلیك لێره‌ بكه‌...


پرۆژه‌ی چاودێری‌ و هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ ره‌وشی په‌روه‌رده‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان (نامه‌یه‌كی‌ كراوه‌ بۆ به‌ڕێز وه‌زیری‌ په‌روه‌رده‌)