jawdawtijare.jpgjawdawtijare.jpg

خوێندنی ناحكومى له‌ نێوان كوالتیی و بازرگانیدا

Oct 20, 2017  |   پرۆژەکانی پەی لە بواری پەروەردە و فێركردن  پرۆژەکانی پەی لە بواری خوێندنی باڵا 

ئه‌م راپۆرته‌ له‌ چوارچێوه‌ى پرۆژه‌یه‌كدا بوو كه‌ ئینستتیوتى په‌ى بۆ په‌روه‌رده‌و گه‌شه‌پێدان به‌هاوكارى هه‌ریه‌ك له‌ ئینستتیوتى ریفۆرم بۆ گه‌شه‌پێدان (RID) و رێكخراوى (NPA)ى نه‌رویجى ئه‌نجامیدا.

پرۆژه‌كه‌ خۆى له‌چه‌ند وۆركشۆپێكدا ده‌بینیه‌وه‌، له‌وانه‌:

قۆناغی یه‌كه‌م: وۆرك شۆپێك له‌گه‌ڵ دایكان و باوكانى ئه‌و خوێندكارانه‌دا ئه‌نجامدرا كه‌ له‌ قوتابخانه‌ ناحكومییه‌كاندا ده‌خوێنن. وۆركشۆپه‌كه‌ له‌ رۆژى (19/8/2017) له‌ هۆڵى هوتێل تایتانیك له‌ شارى سلێمانى ئه‌نجامدرا. تیایدا گیروگرفته‌كان له‌ روانگه‌ی دایك و باوكی منداڵه‌كانه‌وه‌ و گفتوگۆ كرا.

قۆناغی دووه‌م: وۆركشۆپێك له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رێتى په‌روه‌رده‌ و به‌رێوه‌به‌ری خوێندنگا ئه‌هلییه‌كان له‌ رۆژی (14/9/2017) له‌ هوتێل تایتانیك له‌شاری سلێمانی، له‌سه‌ر هۆكاره‌كانی جێبه‌جێ نه‌كردنی یاسا و رێنماییه‌كان گفتوگۆ كرا.

قۆناغی سێیه‌م: وۆركشۆپێك له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و ئه‌ندامانى په‌رله‌مان و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانیدا له‌ رۆژی (12/10/2017) له‌ هۆڵى هوتێل رامادا له‌ شارى سلێمانى ئه‌نجامدرا.

له‌ كۆتاییدا راپۆرتێك سه‌باره‌ت به‌ قوتابخانه‌ ناحكومییه‌كان پێشكه‌شكرا.

گەلەری:

وۆرك شۆپی یەکەمی پرۆژەکە لەگەڵ دایک و باوکاندا (٢٠١٧/٨/١٩)

وۆرك شۆپی دووه‌می پرۆژه‌ی خوێندنی ناحكمومی له‌نێوان كوالێتی و بازرگانیدا لە ٢٠١٧/٩/١٤

وۆرك شۆپی کۆتایی پرۆژەی خوێندنی تایبەت لە نێوان کوالتیی و بازرگانیدا لەگەڵ بەرپرسان و کەسانی پەیوەندیدار لە (٢٠١٧/١٠/١٢)

بۆ خوێندنه‌وه‌ى راپۆرته‌كه‌ كلیك له‌م (pdf)ه‌، یاخود كلیك لێره‌ بكه‌...


خوێندنی ناحكومى له‌ نێوان كوالتیی و بازرگانیدا