perleman.jpg

كۆبونەوەی پەرلەمان بەرووی راگەیاندنەکاندا داخرا

Nov 15, 2017  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

 
لەگەڵ کۆتایی هاتنی خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای لێبوردنی گشتی و یاسای بەکرێدانی خانوبەرە، بەدەنگی ٤٧ ئەندام و ٣١ دەنگی دژ بریاردرا کۆبونەوەی پەرلەمان لەکاتی گفتوگۆکردن لەسەر پرۆژە یاسایی بودجەی 2018ی عێراق و پشكی هەرێم لەو بودجەیە بەشێوەی داخراو بەرێوەبچێت.
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەكۆبونەوەكەدا رایگەیاندوە كە بابەتی پرۆژە یاسایی بودجە بابەتێكی هەستیارە و ژمارە و داتای تیدایە داواكارن كۆبونەوەكە بە داخراوی بەرێوە بچێت و بەدەنگی 47 پەرلەمانتار بەرانبەر 31 دەنگی دژ كۆبونەوەكە بەداخراوی بەڕێوە چوو.
بەپێی بەرنامەی کاری کۆبونەوەکە خوێندنەوەی یەكەم بۆ یاسای بەكرێدانی خانوبەر و لێبوردنی گشتی كراو پەرلەمانتار مستەفا ئەحمەد حەمەد لە شوێنی پەرلەمانتاری دەست لەكاركێشارو سوێندی یاسای خوارد و دەست لەكاركێشانەوەی ئاری هەرسین لە سەرۆكایەتی لیژنەی كاروباری پێشمەرگە پەسەندكرا.