جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوا له نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و وڵاتان ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر هێرشكردنه سه‌ر په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتاران و رۆژنامه‌نووسان بێده‌نگ نه‌بن.
ئارام شێخ محه‌مه‌د جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند: به نوێنه‌ری وڵاتانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و سه‌رجه‌م وڵاتانمان راگه‌یاندوه كه پاراستنی گیانی په‌رله‌مانتاران و رۆژنامه‌نووسان له ئه‌ستۆی هێزه ئه‌منییه‌كاندایه.
وتیشی هه‌بوونی مه‌ترسییان له‌سه‌ر گیانی په‌رله‌مانتارانیان گه‌یانده یان كۆبیچی نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوامانكردوه بێده‌نگ نه‌بن له ئاستی ئه‌و ڕووداوانه‌ی ڕووده‌ده‌ن.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، هه‌ر ڕووداوێك ڕووبدات له ئه‌ستۆی ئه‌و لایه‌نه‌یه كه بوه‌ته‌هۆی ئه‌وه‌ی هێرشبكرێته سه‌ر حه‌ره‌می په‌رله‌مانی كوردستان و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیش له‌وه به‌رپرسن.