دیاره ئیمشه‌و له چه‌ند شوێنێك له هه‌رێمى كوردستان هه‌وڵى ئاژاوه‌گێڕى و توندوتیژى ڕوویداوه كه بووه‌ته مایه‌ى نیگه‌رانى و دڵه‌ڕاوكێى هاووڵاتیان. داوا له هێزه‌كانى ئاسایش و پۆلیس ده‌كه‌ین كۆنترۆڵى دۆخه‌كه بكه‌ن و ڕێگه نه‌ده‌ن هیچ كرده‌وه‌یه‌كى نه‌خوازراو ڕووبدات و ڕێگرى له هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك بۆ سه‌ر باره‌گا حیزبییه‌كان و ناوه‌نده حكوومى و سیاسییه‌كان بكه‌ن.
وا دیاره ده‌ستێكى ئاژاوه‌گێڕ هه‌یه ده‌یه‌وێت ئاژاوه‌گێڕى و توندوتیژى بكات كه به توندى ئیدانه‌ى ده‌كه‌ین و هۆشداریش ده‌ده‌ین هه‌ر كه‌سێك ئاژاوه‌گێڕى و توندتیژى ئه‌نجام بدات، به توندى سزاى یاسایى ده‌درێت. هه‌روه‌ها داوا له هاووڵاتیانى خۆشه‌ویست ده‌كه‌ین بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌كانیان و هێمنى بپارێزن، هه‌موو هاوكارى و هه‌ماهه‌نگییه‌كیش له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كاندا بكه‌ن.
سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
29/10/2017