komsion-bala.jpg

كۆمسیۆنی‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤ دێته‌ده‌نگ

Oct 30, 2017  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

كۆمسیۆنی‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤی‌ عێراق، له‌سه‌ر هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر په‌رله‌مانی‌ كوردستان ‌و میدیاكاران له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی‌ پارتییه‌وه‌ هاته‌ده‌نگ و ئه‌و هێرشانه‌ی‌ به‌ پێشلێكردنی‌ یاسا ناوبرد.

فاتن حه‌لفی‌ ئه‌ندامی‌ كۆمسیۆنی‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤی‌ عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئه‌و هێرشه‌ی‌ له‌ هه‌ولێر كرایه‌سه‌ر په‌رله‌مانتارانی‌ كوردستان ‌و رۆژنامه‌نوسان، پێشهاتێكی‌ مه‌ترسیداره‌ ‌و لادانه‌ له‌ عورف ‌و رێككه‌وتننامه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤ ‌و یاساكان.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی‌ كۆمسیۆنی‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤی‌ عێراق ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردوه‌، داموده‌زگا فه‌رمییه‌كانی‌ هه‌رێم به‌رپرسی‌ یه‌كه‌من له‌ دۆسیه‌ی‌ په‌لاماردانی‌ په‌رله‌مانتاران ‌و میدیاكاران ‌و پێویسته‌ لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت.

ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ كۆمسیۆنی‌ مافی‌ مرۆڤی‌ عێراق داوا له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ ‌و رێكخراوه‌ مرۆیی‌ ‌و یاساییه‌كانی‌ جیهان،  ده‌كات له‌ئاست ئه‌و پرسه‌ بێده‌نگ نه‌بن ‌و هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ به‌رگرتن له‌ دوباره‌بونه‌وه‌ی‌ روداوی‌ هاوشێوه‌.