ARI-HERSIN.jpg

ئاری هەرسین دانیشتنی پەرلەمانی بەجێهێشت و کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی بەست

Oct 29, 2017  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

 

ئاری هەرسین، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی پارتی، دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستانی جێهێشت و رایدەگەیەنێت، "وازهێنانی مەسعود بارزانی پیلانێكی نێودەوڵەتییە و پیلانگێریە لە خەڵكی كوردستان".

لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاری هەرسین رایگەیاند، "دانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانم جێهێشت لەبەر ئەوەی ئەو نامەیەی مەسعود بارزانی بۆ پەرلەمانی كوردستانی ناردووە جۆرێك لە پیلانی نێودەوڵەتیە و ئەوەش مانای تەسلیم بوونە، كە هیچی كەمتر نیە لەو پیلانەی كە كاتی خۆی بە دەسیسەی هەواڵگری ئەمریكی كە لە سەرەتایی ساڵانی ‭1950‬ لە محەمەد موسەدق لە ئێران كرا".

ئاماژەی بەوەشكرد، "پێموایە ئەو مەسەلەیە بچوككردنەوەی ئیرادەی میللەتێكە لە یەك تاكە كەس بۆ لێدانی كەسایەتی ئەو لە رێگەی ئەویشەوە لێدانی كەرامەتی میللەتێكە، بارزانی سیمبولی ریفراندۆم و سەربەخۆی ئەو پەرچەمداری ئەو دروشمە بوو زیاتر لە سێ ملیۆن كەس لە كوردستان دەستی بۆ بەرزكردەوە و دەنگی پێدا".

ئاری هەرسین ئەوەشی خستەڕوو، "گرنگترین شت لە ئەمڕۆدا بۆ خەڵكی یەكریزی و تەبایی نەتەوەییە بەتایبەت لە ناو كورد و كوردا، ئەوە بۆ چەندین جار سەلێمندرا لە مێژوودا كە نەبوونی یەكریزی لە نێوان كوردا بە قازانجی ئێمە ناشكێتەوە".