barzani.jpg

دەقی نامەکەی مەسعود بارزانی بۆ پەرلەمانی کوردستان

Oct 29, 2017  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

بارزانی لە نامەکەیدا نووسیویەتی "سەبارەت بەپۆستی سەرۆکایەتی ھەرێم لەدوای ١/١١/٢٠١٧  بەردەوام بوونم لەم پۆستە ڕەتدەکەمەوە و نابێت یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم ھەمواربکرێتەوە یان تەمەنی سەرۆکایەتی ھەرێم درێژبکرێتەوە، بۆیە پێویستە بەزووترین کات کۆببنەوە بۆ ئەوەی بۆشایی یاسای لەئەرک و دەسەڵاتەکانی سەرۆکی ھەرێم دروست نەبێت و ئەم بابەتە چارەسەربکرێت".

ئەوەشی وتووە کە "منیش وەکو مەسعود بارزانی پێشمەرگە، لەناو جەماوەری گەلەکەمان و پێشمەرگە ئازیزەکان لەخەبات و تێکۆشان بۆ بەدیھێنانی مافە رەواکانی گەلەکەمان و پارێزگاریکردن لەدەستکەوتەکانی میللەتەکەمان بەردەوام دەبم".

دەقی نامەکەی مەسعود بارزانی

بەڕێز سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان
سڵاوێکی گەرم..
بەپێی فەرمانی ھەرێمی (١٢٨) لە ١٢/٧/٢٠١٧ داوامان کردووە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکایەتی ھەرێم لە رۆژی (١/١١/٢٠١٧) ئەنجام بدرێت، بەڵام لەبەر ھۆکاری سیاسی و ئەمنی و تەکنیکی و نەبوونی کاندید، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان و راپرسی ئامادەکارییەکان بۆ ھەردوو ھەڵبژاردن ھەڵپەسێردرا.

لە (٢٤/١٠/٢٠١٧) پەرلەمانی کوردستان تەمەنی حکومەتی ھەرێم و پەرلەمانی بۆ ماوەی دوو خولی یاسادانان درێژکراوەتەوە.

سەبارەت بەپۆستی سەرۆکایەتی ھەرێم لەدوای ١/١١/٢٠١٧  بەردەوام بوونم لەم پۆستە رەتدەکەمەوەو نابێت یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم ھەمواربکرێتەوە یان تەمەنی سەرۆکایەتی ھەرێم درێژبکرێتەوە، بۆیە پێویستە بەزووترین کات کۆببنەوە بۆ ئەوەی بۆشایی یاسای لەئەرک و دەسەڵاتەکانی سەرۆکی ھەرێم دروست نەبێت و ئەم بابەتە چارەسەربکرێت.

منیش وەکو مەسعود بارزانی پێشمەرگە، لەناو جەماوەری گەلەکەمان و پێشمەرگە ئازیزەکان لەخەبات و تێکۆشان بۆ بەدیھێنانی مافە رەواکانی گەلەکەمان و پارێزگاریکردن لەدەستکەوتەکانی میللەتەکەمان بەردەوام دەبم.

مەسعود بارزانی
٢٨/١٠/٢٠١٧