EBUBEKR.jpg

ئەبوبەکر هەڵەدنی دەستلەکارکێشانەوەی لە سەرۆکی فراکسیۆن ڕاگەیاند

Oct 29, 2017  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

ئەبوبەکر هەڵەدنی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک ڕایگەیاند دەستی لە پۆستی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو کێشاوەتەوە.

هەروەها بەهزاد زێباری وەک سەرۆکی فراکسیۆن و بەهار عەبدولرەحمان، وەک جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان دیاریکراوە.

لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستاندا، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان خاوەنی ١٠ کورسییە.