pdk-serokiheym.jpg

فراکسیۆنی پارتی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی دەبەستێت

Oct 29, 2017  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

فراکسیۆنی پارتی، لەپەرلەمانی کوردستان، رایدەگەیەنێت، مەسعود بارزانی رەتیکردووەتەوە لە پۆستەکەی بەردەوام بێت و وەک سەرکردەیەکی کاریزمی لە خزمەتی خەڵک بەردەوام دەبێت.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، فراکسیۆنی پارتی، رایگەیاند، ھەرچەندە لەرووی یاساییەوە بارزانی دەیتوانی بەردەوام بێت، تا ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان، بەڵام رەتیکردووەتەوە بەردەوام بێت، بۆیە بەردەوامنەبوونی”ھیچ لەپێگەو کەسایەتی کاریزمی بۆخزمەتی گەلەکەمان کەم ناکاتەوە، ئەو بەبێ ھیچ پۆستێکی سیاسی و ئیداری پشتیوانێکی گەورەیە بۆ گەلەکەمان”.

فراکسیۆنی پارتی، دەڵێت، مەسعود بارزانی کاتی خۆی کە پۆستی سەرۆکایەتی ھەرێمی وەرگرت بۆ ئەوە بوو، نێوماڵی خۆی رێکبخاتەوە، پێگەی دیبلۆماسیەتی کوردستان بگەیەنێـته ئەو شوێنەی کەگەلی کورد خاوەنی پێگەی خۆی بێت.

“بۆیە خەڵکی کوردستان، شایەتی بۆ ئەوە دەدەن بارزانی ھێزی بە پۆستەکە بەخشیبوو نەک بەپێچەوانەوە، ساڵی ٢٠١٣کاتێک ماوەی سەرۆکایەتی ھەرێم درێژکرایەوە، ھەرگیز لەگەڵ ئەوە نەبوو، ساڵی ٢٠١٥بەپێی ئەرکی خۆی داوای لەکۆمسیۆن کرد کە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکی ھەرێم ئەنجام بدەن، بەڵام کۆمسیۆن نەیکرد”فراکسیۆنی پارتی وادەڵێت.

ھەروەھا ئەوەخراوەتەڕوو،”بۆیە دڵنیایی دەدەینە خەڵکی کوردستان، وەک سەرکردەی کارێزمی بەردەوامدەبێت، تا سەرکەوتنی یەکجاری لەگەڵ گەل و میلەتەکەی خۆی بەردەوام دەبێت، ئەوەی ئەمڕۆ لەپەرلەمان گفتوگۆی لەسەر دەکەین بریتییە لەدابەشکردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی ھەرێم، تاھەڵبژاردن”.