perleman13.jpg

تەمەنی پەرلەمانی كوردستان بۆ هەشت مانگ درێژكرایەوە

Oct 24, 2017  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان كۆتاییهات و تێیدا بڕیاردرا تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمان بۆ هەشت مانگ درێژبكرێتەوە.

رێكخه‌ری پرۆژه‌كانی په‌ی لەپەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، "لەكۆبونەوەی ئەمڕۆدا بە دەنگی 60 پەرلەمانتار ئەم خولەی پەرلەمان درێژكرایەوە".

ئاماژەی بەوەشكرد، هەشت پەرلەمانتار دژی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان بوون و بە نەخێر دەنگیاندا.

هاوكات شوان شێخ ئەحمەد، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی پارتی بە خەندان-ی راگەیاند، "دانیشتنەكە تایبەت بوو بە پڕۆژە یاسای بەردەوام بوونی خولی چوارەمی پەرلەمان، دوای گفتوگۆ و ئامادە كردنی راپۆرت لەلایەن لیژنەی یاساییەوە پەرلەمان بۆ دوو وەرزی تر درێژكرایەوە"

ئاماژەی بەوەشكرد، "درێژكردنەوەی ئەو ماوەیە بۆ ئەوەیە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپۆرسی ئامادەكاری بكات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی هەڵبژاردن".