perleman.jpg

دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ رۆژی شه‌مه‌ دواده‌خرێت

Oct 25, 2017  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

 

شه‌وی رابردوو ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا دانیشتنی رۆژی پێنج شه‌مه‌ی دواخست بۆ رۆژی شه‌مه‌ به‌رواری (2017/10/28) . 

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان :

بەپێی حوكمی بڕگە (2) لە ماددەی (17) و بڕگە (1) لە ماددەی (18) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستانی عیراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو، دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاردا دانیشـتنی ژمارە (4)ی ئاسایی خولی پاییزە، ســـاڵی چوارەم لە خولی هەڵبژاردنی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان ـ عیراق، لە كاتژمێر (11)ی پێش نیوەڕۆی رۆژی پێنج شەممە رێكەوتی 26/10/2017، دوابخرێت بۆ رۆژی شەممە رێكەوتی 28/10/2017، كاتژمێر (11)ی پێش نیوەڕۆ، تكایە لە كاتی دیاریكراودا ئامادە بن.

لەگەڵ رێزدا

دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی
كوردستان ـ عێراق