29102017PERLEMAN.jpg

كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌ داخراوی به‌ێوه‌ده‌چێت

Oct 29, 2017  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

جەعفەر ئیمینكی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە دەستپێكی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەماندا رایگەیاند، دانیشتنی ئەمڕۆ لە كات و ساتێكی هەستیاردا ئەنجامدەدرێت، "بۆیە پێمان باشە ئەم دانیشتنە بە داخراو بێت".
دواتر پرسەكە خرایە دەنگدانەوەو تیایدا 52  ئەندام پەرلەمان دەنگیان بۆ ئەوەدا كە كۆبوونەوەكە بە داخراوی بێت، 35 ئەندامی دیكەش دەنگیان بۆ ئەوەدا كۆبوونەوەكە بە كراوەیی بێت.

دواجار سەرۆكایەتی پەرلەمان بە كۆی دەنگ بڕیاریدا دانیشتنەكەی ئەمڕۆ كە ژمارە 4ی وەرزی پایزەی پەرلەمان بە داخراوی بێت.

بەرنامەی كاری دانیشتنەكە تایبەتە بەخوێندنەوەی نامەی مەسعود بارزانی كە ئاڕاستەی پەرلەمانی كردووە.

هەروەها پڕۆژە یاسای دابەشكردنی دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێم بەسەر دامەزراوەكانی دیكەدا تاوتوێ دەكرێت، هاوکات دەست لەكاركێشانەوەی پەرلەمانتار گۆران ئازاد لە فراكسیۆنی یەكێتی لەدانیشتنەكەدا دەخرێتە دەنگدانەوە.