فراكسیۆنی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان له‌په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی درێژ كردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یاند و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كه‌یان وتی، له‌گه‌ڵ درێژكردنه‌وه‌ین بۆ ماوه‌ی 3 بۆ 6 مانگ بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا كۆمسیۆن ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردن بكات.
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوی ئیسلامی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، ته‌مه‌نی په‌رله‌مان كه‌متر له 14 رۆژ ماوه، ئه‌گه‌ر مزایه‌ده نه‌كه‌ین، هه‌ڵبژاردن ئه‌سته‌مه له 1/11 بكرێت، چونكه نەكۆمسیۆن ئاماده‌یە نه‌حزبه‌كانیش ئاماده‌یی ته‌واویان هه‌یه بۆ هه‌ڵبژاردن، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه به‌شداری ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان وه‌ك ره‌مزی یه‌كپارچه‌ی بمێنێته‌وه، له 3 بۆ 6 مانگ ده‌نگ به‌درێژكردنه‌وه‌ی ده‌ده‌ین چونكه پێمان وایه ئه‌و ماوه‌یه بەسە بۆ ئامادەکاری بۆ هەلبژاردن.
وتیشی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكایەتی هه‌رێم خزمه‌ت به ناوماڵی كورد و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌كات.
هه‌فته‌ی رابردوو فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، بایكۆتی كۆبونه‌وه‌كه ده‌كه‌ن كه بریار بوو چوار شه‌ممه‌ی رابردوو ئه‌نجام بدرێ به‌هه‌مان به‌رنامه‌ی كار، به‌لاَم كۆبونه‌وه‌كه دواخرا.