perleman.jpg

كۆبوونەوە چاوەڕوانكراوەكەی پەرلەمانی كوردستان دوادەخرێت

Oct 15, 2017  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

كۆبوونەوەی‌ پەرلەمانی‌ كوردستان بۆ رۆژی چوار شەممەی داهاتوو دواخرا، كە بڕیار بوو دوو شەممە ئەنجامبدرێت.

جەعفەر ئیمینكی، جێگری‌ سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەبانگهێشتنامەیەكدا ئەندامانی‌ پەرلەمانی كوردستان ئاگاداركردووەتەوە، دانیشتنی ژمارە (3)ی‌ ئاسایی خولی پایزەی رۆژی دووشەمە بەرواری 16/10/2017، دواخراوە بۆ رۆژی چوارشەمە بەرواری 18/10/2017.

جەعفەر ئیمینكی لەنووسراوەكە ئەمڕۆ یەك شەممە داوای كردووە، كە لەكاتی دیاریكراودا ئامادەبن، كە تێدا چەند پرسێك تاوتوێدەكرێت.

ئه‌م دانیشتنه‌ سێیه‌م جاره‌ دوا ده‌خرێت ،بڕیاربوو رۆژی یه‌ك شه‌مه‌ و پاشان دواخرا بۆ دووشه‌ و ئه‌مرۆش دواخراوه‌ بۆ چوار شه‌ممه‌، ئه‌م دانیشتنه‌ش بۆ تاوتوێكردنی پرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی هەرێم‌و پەرلەمانی كوردستان لەكاتی خۆی، یان دواخستنی، كە بڕیارە 1ی مانگی داهاتوو ئەنجامبدرێت.