پهرلهمان و حكومهت لهسهر سندوقی داهاته نهوتیهكان و سیستمی مووچه گفتوگۆیان كردهوه و به رۆژنامهنووسانیان وت كۆبوونهوهی تر ئهنجام دهدهن.
ئهمرۆ دووشەممە ٢ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧، له پهرلهمانی كوردستان دهستهی سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکی لیژنەکانی پیشەسازی و وزە و سامانە سروشتیەکان و دارایی و ئابوری و لیژنەی دەسپاکی و یاسایی، لهگهڵ ههریهك له (رابەر سدیق بریکاری وەزیری دارایی بەوەکالەت، د,ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران) کۆبونەوه.
دوای کۆبونەوەکە د. عزەت سابر سەرۆکی لیژنەی دارایی و ئابوری لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند لەسەر سندوقی داھاتی نەوت گفتوگۆمان کرد ، کۆبونەوەی ترمان لەسەر ئەو بابەتە ماوە .
ھاوکات عومەر کۆچەر ئەندامی سەرۆکی لیژنەی دەسپاکی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند : لە کۆبونەوەی ئەمڕۆ باس لە پاشەکەوتی مووچە و سندوقی داھاتەکانی نەوت و گاز کراوە.
رونیشی کردەوە، یاسای سندوقی داھاتەکانی نەوت و گاز پێش دوو ساڵ دەرچووە دەبێت ئەو دەستەیە دابمەزرێت و دانوستانەکانیشیان بەردەوامە لەگەڵ حکومەت، بڕیارە دەستەی دامەزراندن کاندیدەکان بنێرێت لە ئەنجومەنی نەوت و گاز دواتر لە دانیشتنی پەرلەمان پەسەند دەکرێن
لەکۆتایشدا رایگەیاند، بۆ سیستەمی نوێی مووچە کاری باش کراوە و ھەوڵەکانیش بەردەوامن ، لە ئایندەیەکی نزیک کۆی کارەکانی حکومەت و پەرلەمان لەسەر مووچە دیار دەکەوێت .