دوای یه‌ك كاتژمێر له‌كۆبونه‌وه، ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه 3/10/2017 كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و ژماره‌یه‌ك لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیداری وه‌ك دارایی و ئابوری و په‌روه‌رده و یاسایی و پیشه‌سازی و وزه تایبه‌ت به‌پاشه‌كه‌وتی موچه كۆتایی هات.
دوا به‌دوای كۆبونه‌وه‌كه جه‌عفه‌ر ئیمینكی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان رایگه‌یاند، له‌ئاینده‌یه‌كی نزیك سیسته‌می پاشه‌كه‌وت هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، هه‌روه‌ها له‌كۆبونه‌وه‌ی داهاتوی په‌رله‌مانیش سكرتێرێكی هه‌میشه‌یی بۆ په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێرن.
هاوكات ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان ئاشكرای كرد، سه‌ره‌رای پشتیوانی خۆیان بۆ په‌رله‌مان دوپاتكردۆته‌وه، جه‌ختیان له‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی موچه كردۆته‌وه و تا ئه‌وكاته‌شی ئه‌و سیسته‌مه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه داوایانكردوه پاره‌ی هاندان بۆ مامۆستایان به‌رده‌وام بێت، هه‌روه‌ها دا‌واشیان كردوه پێویسته به‌زووی كار له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی سیسته‌می نوێی موچه بكه‌ن.
له‌هه‌مان كاتدا عه‌تا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان وتی، جگه له‌كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ حكومه‌تیش كه ژماره‌یه‌ك به‌رپرس به‌شداربوون وه‌ك سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكومه‌ت كۆبونه‌ته‌وه، پێیان راگه‌یاندون كه‌وا بڕیاربوو به‌ر له‌ده‌سپێكردنی پرۆسه‌ی خوێندن موچه چاك بكرێت به‌ڵام نه‌كراوه، هانماندان تاوه‌كو ئه‌و سیسته‌مه نوێیه‌ی موچه باسی ده‌كه‌ن به‌خێرایی جێبه‌جیێ بكه‌ین.
جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایان ئاشكراشی كرد، هیچ به‌ڵێنێكیان پێ نه‌دراوه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی حكومه‌ت بۆ پێدانی پاره‌ی هاندان كه سێ مانگ ماوه لای حكومه‌ت نه‌دراوه، جه‌ختیشی له‌وه‌كرده‌وه كێشه‌و ناكۆكیه سیاسیه‌كان كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته هه‌بوه به‌ڵام له‌لایه‌ن به‌رپرسانی په‌رله‌مان پێیان وتراوه هه‌وڵ ده‌ده‌ن سیسته‌مه‌كه زوو بڕیاری پێ ده‌ربچێ و هه‌ركاتێكیش كێشه‌یه‌ك دروست بێت له‌گرتنه‌وه‌ی بۆڕی نه‌وت ئه‌و كاته رێگاچاره‌ی تر بۆ موچه ده‌بێ بدۆزرێته‌وه.