به‌پێى حوكمه‌كانی بڕگه (١)ی مادده (٢٠) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عیراق ژماره (١)ی ساڵی ١٩٩٢ی هه‌مواركراو، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بڕیاریدا كاتی دانیشتنى ژماره (٤)ى خولى پاییزه‌ی ساڵی چواره‌م له‌خولى چواره‌مى هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له كاتژمێر (٢)ى پاش نــــیوه‌ڕۆ رۆژی یەک شه‌مه رێكه‌وتی(٢٠١٧/١٠/٢٩) بێت و به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه به‌م شێوه‌یه بێت:
یەکەم: خوێندنەوەی نامەی بەڕێز (مەسعود بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان کە ئاراستەی پەرلەمانی کوردستانی کردوە.
دووەم: خوێندنەوەی یەکەمی پرۆژە یاسای ( دابەشکردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆکایەتی هەرێم بەسەر دامەزراوە گشتییەکانی هەرێم) بە پێی ماددەی (٧١) لە پەیرەوی ناخۆی پەرلەمانی کوردستان ژمارە(١)ی ساڵی ١٩٩٢ی هه‌مواركراو.
سێیەم: دەست لەکار کێشانەوەی ئەندامی پەرلەمان بەڕێز(گۆران ئازاد محمد) لە ئەندامییەتی پەرلەمان بە پێی خاڵی ١/بڕگەی ب/ماددەی (٣٠) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان ژمارە(١)ی ساڵی (١٩٩٢)ی هەموارکراو، کە بەنوسراوی فەرمی پێشکەشی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کردوە.
بێگه‌رد دڵشاد تاڵه‌بانی د.جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی
سكرتێری په‌رله‌مانی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی
كوردستان كوردستان