بەرنامەی کار
بەپێی حوكمەكانی بڕگە (١)ی ماددە (٢٠) لە پێڕۆی ناوخۆی ژمارە (١)ی هەمواركراوی ساڵی ١٩٩٢ی پەرلەمانی كوردستانی عێراق, دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاری دا دانیشتنی نائاسایی خولی چوارەمی هەڵبژاردن لە كات (٧)ی پاش نیوەڕۆی رۆژی هەینی (٢٠١٧/٩/١٥) دا بەم شێوەیە بێت:
یەکەم: دەقیقەیەک وەستان و رێزلێنان لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان و عێراق لەگەڵ مارشی نەتەوەیی نیشتمانیی ئەی رەقیب.
دووەم: راسپاردنی ئەندامێکی پەرلەمان بۆ راپەراندنی ئەرککارەکانی سکرتێری پەرلەمانی کوردستان بەپێی ماددەی(٢٣) لە پەێڕەوی ناەخۆی پەرلەمانی کوردستانی عێراق ژمارە(١) لە ساڵی ١٩٩٢ی هەموارکراو.
سێیەم: پشیوانی کردنی پرسی ریفرانۆم و مافی چارەی خۆنوسین
د. یوسف محەمەد سادق فەخەرەدین قادر جەعفەر ئیبراهیم ئیمینکی
سەرۆكی پەرلەمانی سكرتێری پەرلەمانی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی
كوردستان – عێراق كوردستان - عێراق كوردستان – عێراق