كۆبونه‌وه‌ی ژماره 2ی خولی پایزه‌ی رۆژی شه‌ممه 30ی ئه‌یلولی 2017 به‌رده‌وامه و دوای خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه، مه‌ولود باوه‌موراد وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن له‌باره‌ی راگرتنی گه‌شتی فرۆكه‌وانیه‌كان روونكردنه‌وه ده‌دات.
جه‌عفه‌ر ئیمنكی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان وتی، به‌هۆی هاتنه پێشه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك پێشهات كۆبونه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌پاشه‌كه‌وتی موچه نه‌كرا هه‌رچه‌نده پێشتر به‌ڵێن درابوو كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت بكرێ له‌سه‌ر پاشه‌كه‌وتی موچه.
له‌كۆبونه‌وه‌كدا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م كرا بۆ پرۆژه بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانیش كرا، ئاراسته‌ی لیژنه‌ی تایبه‌ته‌ند كرا.