BZWTNEWE.jpg

کۆمەڵی ئیسلامی بەشداری کۆبونەوەی پەرلەمان ناکات

Sep 3, 2017  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا مەروان گەڵالی سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی رایگەیاند. بڕیاریانداوە بەشداری لەكۆبونەوەی پەرلەماندا نەكەن تا ئەوكاتەی بارودۆخی سیاسیی هەرێم و باش دەكرێ‌ و رێككەوتن دەكرێ‌ سەرجەم فراسكیۆنەكان بەشداری دەكەن.
وتیشی، بەغدا ژمارەیەكی زۆر بڕیاری دژ بەهەرێم دەركردوە لەدژی هەرێم، ئەوان لەگەڵ سەربەخۆی دان، هەرەچندە تێبینییان هەبوو لەسەر شێوازی بەرێوەچوونی ریفراندۆم، بەڵام داوا دەكەن ئەنجامەكانی ریفراندۆمیش بەشێوەیەكی دروست مامەڵەی لەگەڵدا بكرێ‌ و بۆ بەرژوەندی شەخسی و حزبی بەلارێدا نەبرێن .
هاوكات شوان قەلادزەیی سەرۆكی فراكسیۆنی بزتنەوە رەخنەی لەبەرنامەی كاری ئەمرۆ گرت چونكە پرۆژیە بڕیاریێكی 9 ماددەیان پێشكەش كرد بەڵام دەستەی سەرۆكایەتی ئئێستا نەیخستۆتە بەرنامەی كار تایبەت بەپاشەكەوتی موچە.,
وتییش، بەشداری كۆبونەوە دەكەن چونكە هەرەشە و تەحەدای زۆر لەسەر هەرێمی كوردستان هەیە.