FERHADUFEXREDIN.jpg

دەست لەكاركێشانەوەی فەخرەدین قادر و فەرهاد سەنگاوی پەسەندكرا

Sep 30, 2017  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

دەست لەكاكرێشانەوەی فەخرەدین قادر سكرتێری پەرلەمان و فەرهاد سەنگاوی ئەندامی پەرلەمان لەلایەن پەرلەمان پەسەندكرا.
لەدوو نامەی جیاوازدا فەخرەدین قادر سكرتێری پەرلەمان داوای دەست لەكاركێشانەوەی لەپۆستی سكرتێر و ئەندامیەتی پەرلەمان كردبوو، بەهەمان شێوە فەرهاد سەنگاوی پەرلەمانتاری پێشوی یەكێتی داوای دەست لەكاركێشانەوەی كرد.
لەكۆبونەوەكەدا دەنگی 49 ئەندامی پەرلەمان و بەبێ‌ دەنگی دژ دەست لەكاركێشانەوەی فەخرەدین قادر پەسەندكرا هەروەها دەست لەكاركێشانەوەكەی فەرهاد سەنگاوی بەدەنگی 47 پەرلەمانتار و 7 دەنگی دژ پەسەندكرا
هەر لەكۆبونەوەكەدا گۆران ئازاد دەستی لەلیژنەی یاسایی كێشایەوە و رێواز فایەق لەسەر پشكی یەكێتی لەشوێنەكەی دانرا.