perleman13.jpg

درێژەی دانیشتنی رۆژی ٢٠١٧/٩/٢٣

Sep 23, 2017  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

لەكۆبونەوەی رۆژی شەممە ٢٠١٧/٩/٢٣ پەرلەمانی كوردستان پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكگرتوی ئیسلامی داوای كرد دوو پرۆژە بڕیارەكەیان كە لە ٢٠١٧/٩/١٧ پێشكەش كردوە لەسەر پاشەكەوتی موچە و دانانی سیستەمێكی موچە بخرێتە بەرنامەی كار، بەڵام تەنها بیرۆكەكە خوێندرایەوە كە لەپرۆژە بڕیارەكەیاندا هاتبوو.
شێركۆ جەودەت ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی وتی: ئێمە لە فراكسیۆنی یەكگرتوو دوو پرۆژە بڕیارمانداوە بەسەرۆكایەتی پەرلەمان لەرێكەوتی ٢٠١٧/٩/١٧ تایبت بەهەڵوەشاندنەوەی سیستەمی پاشەكەوت و دانای سیسیتەمێكی موچەی گونجام و جێگیر دەمانەوەێ‌ بخرێـتە بەرنامەی كاری كۆبونەوە.
لەبەرامبەردا جەعفەر ئیمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمان رایگەیاند: لەكۆبونەوەی رۆژی ٢٠ی ئەیلولی ٢٠١٧ شاندی حكومەت و پەرلەمان لەسەر ئەوە رێككەوتن كە لیژنەكانی پەرلەمانیش بەیەكەوە لەگەڵ لیژنەكانی حكومەت دابنیشن و لەسەر ئەو بابەتە رێگاچارەی گونجاو بدۆزنەوە.
وتیشی، گفتوگۆكردن لەسەر پاشەكەوتی موچە لەپەرلەمان بەبێ‌ حكومەت هیچ بەرهەمێكی نابێ‌ و ئەم بابەتەش رەهەنی سیاسی و دارایی هەیە و دەبێ‌ چاوەڕەوانی لیژنەكان بین، چونكە حكومەت ئێستا ئامادەیی تێدا نیە دەستكاری پاشەكەوتی موچە بكات.