به ناوى خواى به‌خشنده و میهره‌بان
بۆ/ سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانى كوردستان
بابه‌ت/ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه
به‌ڕێزان: ئاماژه به په‌یڕه‌وى نێوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره (۱) ى ساڵى (۱۹۹۲)ى هه‌مواركراو له مادده‌ى(۱۳)، له مێژووى ۲۰۱٤/٤/۲۹ به زۆرینه‌ى ده‌نگى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان متمانه‌م پێدرا، له‌و مێژووه به دواوه، ئه‌رك و مافه‌كانم وه‌ك سكرتێرى په‌رله‌مانى كوردستان كه له مادده‌ى (۱۹)ى په‌یڕه‌ودا هاتوون، هه‌روه‌ها ئه‌ركه هاوبه‌شه‌كانیشم كه له مادده‌كانى (۲۰ و ۲۱)دا هاتوون، به باشترین شێوه ئه‌نجام داوه، هه‌موو ئه‌مانه‌م به هاوكاریى به‌ڕێزان سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و به هه‌ماهه‌نگیى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كان ئه‌نجام داون، تاوه‌كو ئه‌م دامه‌زراوه‌یه هه‌میشه مه‌رجه‌عى یاسایى و سیاسیى پرسه چاره‌نووسسازه‌كان بێت و، په‌رله‌مان وه‌ك ده‌سه‌ڵاتى یاسادانان هاوشانى هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى دیكه، به‌هێز و كاریگه‌ر بێت و خزمه‌تى هاووڵاتیانى كوردستان بكات، ئه‌م ئه‌ركانه‌شمان (سوپاس بۆ خوا) جێگاى شانازیى خه‌ڵكى كوردستان و پارته سیاسییه‌كان بوون و مێژوویه‌كى پڕ له سه‌روه‌رییمان بۆ خۆمان و قۆناغه‌كه و كارى په‌رله‌مانیى تۆمار كردووه، كه پێویسته به‌رپرس و هه‌ڵبژێردراوانى خه‌ڵكى كوردستان هه‌میشه ڕاستگۆ بن له‌گه‌ڵ ئه‌و متمانه‌یه‌ى پێیان به‌خشراوه له لایه‌ن ده‌نگده‌رانه‌وه، هه‌روه‌ها به‌ئه‌مه‌ك بن به‌رامبه‌ر ئه‌و سوێنده‌ى كه به خواى مه‌زن خواردوویانه، بۆ دڵسۆزیى و پابه‌ندیى و یاساپارێزیى.
لێره‌دا به پێویستى ده‌زانم پاساوه‌كانى ئه‌م هه‌نگاوه‌م بۆ به‌ڕێزتان و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى په‌رله‌مان و ڕاى گشتیش بخه‌مه ڕوو، كه ئه‌مه كورته‌كه‌یه‌تى:
۱- ئێمه له ڕابردوودا و له كاتى كارابوونى په‌رله‌ماندا، ژماره‌یه‌ك یاسا و بڕیارى گرنگمان ده‌رچواند، كه بۆ ژیانى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى و گوزه‌ران و ئاینده‌ى خه‌ڵك و وڵاته‌كه‌شمان گرنگ و پڕبایه‌خ بوون. به‌ڵام به داخه‌وه، له هامان كاتدا ئه‌وه‌ى له فیقهى ده‌ستوورییدا به ئه‌ركى ئه‌م دامه‌زراوه‌یه دانراوه و هاوشان و ویلایه‌تى هه‌یه به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كانى دیكه‌دا و پاڵپشت به پره‌نسیپى (سلطة یوقف سلطة)، كه ده‌توانێت لادانى ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردن نه‌هێڵێت، ئه‌م ئه‌ركه جێبه‌جێ نه‌كراوه و ئیراده‌یه‌كى به‌هێز هه‌یه له لایه‌ن پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى په‌رله‌مانێكى ده‌سته‌مۆمان هه‌بێت، نه‌ك ده‌ستكراوه و ئازاد. ۲- وه‌ك له مادده‌ى (۱۲۰)ى ده‌ستوورى كۆمارى عێراقى فیدراڵ‌دا هاتووه، هه‌رێمى كوردستان مافى خۆیه‌تى خاوه‌نى ده‌ستوورى خۆى بێت، ئێمه له‌و ڕووه‌وه هه‌وڵى زۆرمان دا، به‌ڵام له‌مپه‌رمان بۆ دروست كرا، ئه‌مه دواى ئه‌وه‌ى (۲٦) ساڵه ئه‌م هه‌رێمه ئومێدى گه‌وره‌ى بۆ به‌ده‌وڵه‌تبوون و بوون به خاوه‌نى ئه‌م به‌ڵگه‌نامه یاساییه گرنگه هه‌یه، كه تیایدا به ته‌واوه‌تى ده‌سه‌ڵاته‌كان له یه‌كتر جیا ده‌بوونه‌وه و دادگایه‌كى ده‌ستووریى داده‌مه‌زرێنرا و شكۆى زیاتر بۆ دامه‌زراوه‌كان دروست ده‌كرا.
۳- هه‌وڵى زۆرمان دا له‌پێناو باشكردنى بارودۆخى ئابووریى و دارایى هاووڵاتیان و به‌هێزكردنى ژێرخانى ئابووریى هه‌رێمى كوردستان و دروستكردنى شه‌فافیه‌ت و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و به‌رپاكردنى دادگه‌ریى له داهات و خه‌رجییه‌كاندا، كه هه‌موو ئه‌مانه‌ش له چوارچێوه‌ى یاساى (سندوقى كوردستان بۆ داهاته نه‌وتى و گازییه‌كان) خۆیان ده‌بینییه‌وه، به‌ڵام نه سندوقه‌كه دروستكرا و نه ژێرخان و داهاتى ئابووریى به‌هێزیش بۆ هه‌رێم دروست كرا، به‌ڵكو له ده‌ره‌وه‌ى یاسا كارپێكراوه‌كان سیستمى پاشه‌كه‌وتى مووچه سه‌پێنرا و مووچه‌ى هاووڵاتیان كرایه چاره‌ك و ژیان و گوزه‌رانیان خرانه مه‌ترسییه‌وه، له‌و نێوه‌نده‌شدا هیچ حیسابێك بۆ په‌رله‌مان و یاساكان نه‌كرا.
٤- كوردستان له میانه‌ى چه‌سپاندنى بنه‌ماكانى حوكمى دروست و ده‌وڵه‌تدارییدا، پێویستیى زۆرى به (كۆمیسیۆن و ده‌سته و ده‌زگا)ى جۆراوجۆر بوو، كه توانیمان ژماره‌یه‌كیان دابمه‌زرێنین، به‌ڵام سه‌رجه‌میان خاڵى كرانه‌وه له ئه‌ركه نیشتمانییه‌كانیان، ته‌نانه‌ت پرسێكى هه‌ستیارى وه‌ك (ڕیفراندۆم) كه ده‌بوو له په‌رله‌مانه‌وه به یاسا چوارچێوه‌كه‌ى و ته‌واوى پرسه په‌یوه‌ندیداره‌كانى ڕێك بخرێن، هیچ یه‌ك له‌وانه‌ى بۆ نه‌كرا و پێگه‌ی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه‌ى بۆ له‌به‌رچاو نه‌گیرا و به سیاسه‌تێكى نادروست ئاڕاسته كرا، كه ته‌نها خواى گه‌وره خۆى ده‌زانێت ئاینده‌ى ئه‌م هه‌رێمه به‌ره‌و كوێ ده‌بات.
٥- ئێمه ویستمان په‌رله‌مان ڕۆڵى چاودێرى ڕاسته‌قینه ببینێت به‌سه‌ر كابینه‌ى حكومه‌ته‌وه (له ماوه‌ى كه‌متر له دوو ساڵى ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌ماندا به ئه‌ندازه‌ى ته‌واوى خولى سێیه‌مى په‌رله‌مان، كه خولێكى چالاك بوون، پرسیار ئاڕاسته‌ى وه‌زیره‌كان كراوه، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستى چاودێریى و به‌دواداچوونى كاروبارى هاووڵاتیان، ئه‌مه جگه له‌و هه‌موو بانگهێشته و كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌كان له‌گه‌ڵ وه‌زیره‌كان له باڵه‌خانه‌ى په‌رله‌مان و ئاماده‌بوونى سه‌رۆكایه‌تیى حكومه‌ت و چه‌ندین وه‌زیر له دانیشتنه ئاساییه‌كانى په‌رله‌مان)، به‌ڵام ئه‌وان نامۆ بوون به‌م جۆره كار و ڕێكارانه و به‌و چاودێرییه كارایه‌ى په‌رله‌مان، به‌وهۆیه‌شه‌وه په‌رله‌مان به زیاده وه‌سف كرا و ئه‌م ڕۆڵه‌ى به ناكامڵی هێڵدرایه‌وه. پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كان نه‌یانهێشت ئێمه ڕۆڵى خۆمان ببینین و خۆشیان له كارى خۆیان به‌رده‌وام بوون.
٦- پێویست بوو په‌رله‌مان و ئه‌زموونى سیاسیى هه‌رێمى كوردستان بكرێنه نموونه‌ى سه‌ركه‌وتوو و پێشكه‌وتووى سه‌رده‌مییانه بۆ ئازادییه‌كان و پێشه‌نگ بۆ كوردستانییانى پارچه‌كانى دیكه، به‌ڵام ئه‌وه نه‌كرا. بۆ نموونه ئێمه بڕیارى (ناردنى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان بۆ پشتیوانیى كۆبانێ) له به‌رامبه‌ر هێرشه دڕندانه‌كانى ڕێكخراوى تیرۆریستیى داعشمان په‌سه‌ند كرد، به‌ڵام به داخه‌وه بۆ نێوخۆ و له‌و ڕووه‌وه سه‌ركه‌وتوو نه‌بووین، ئێستاش په‌یوه‌ندییمان له‌گه‌ڵ پارچه‌كانى دیكه‌ى كوردستان له هه‌موو كات لاوازتره و وه‌كو پێویست نییه.
۷- ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مان پاشماوه‌یه‌كى خراپى له خولى پێشوویه‌وه بۆ به‌جێ مابوو، كه ده‌بوو به ڕێكارى یاسایى چاره‌سه‌رى بكه‌ین، ئه‌ویش پرسى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم بوو، ئه‌م پرسه پێویست بوو به‌بێ شه‌خسه‌نه‌كردن و له چوارچێوه‌ى یاسادا یه‌كلا بكرێته‌وه، ئه‌مه وێڕاى ئه‌و هه‌موو هه‌وڵه سیاسییه‌ى كه له ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان به‌خه‌رجمان دا و سه‌ردانى به‌رپرسانى یه‌كه‌مى پارته سیاسییه‌كانمان كرد، به‌ڵام له برى یه‌كلاكردنه‌وه و چاره‌سه‌رى یاسایى دروست، په‌رله‌مان ڕووبه‌ڕووى په‌كخستن كرایه‌وه و ئه‌وه‌تا بۆ ماوه‌ى نزیكه‌ى دوو ساڵه به ڕێكارى ئه‌منى و سه‌ربازیى، كاره‌كانى په‌كخراون و دامه‌زراوه‌كه به ئه‌ركى خۆى هه‌ڵنه‌ساوه. ئێستاش كه په‌رله‌مان ناونیشانى كاراكردنه‌وه‌ى بۆ بینراوه‌ته‌وه، دانیشتنه‌كانى به‌بێ سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجام ده‌درێن، ئه‌وه‌ش چه‌ندین خروقاتى یاسایى و پێشێلكردنى بڕگه و مادده‌كانى په‌یڕه‌وى تیادایه و وێنه‌كه‌ى به ناكامڵى هێشتۆته‌وه.
۸- ڕاستییه‌ك هه‌یه كه پێویسته ئاماژه‌ى پێ بدرێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه له (٥) پۆسته سیادییه‌كه‌ى په‌رله‌مان و حكومه‌ت، كۆمه‌ڵى ئیسلامیى كوردستان به‌پێى به‌ركه‌وته‌ى هه‌ڵبژاردن یه‌كێك له‌و پۆستانه‌ى به‌ر ده‌كه‌وێت و منه‌تى هیچ لایه‌نێكیشى له‌سه‌ر نییه، به‌ڵام وا ده‌رده‌كه‌وێت كه ڕێكه‌وتنى سیاسیى له ده‌ره‌وه‌ى ڕێكاره یاساییه‌كان ئه‌م مافه زه‌وت ده‌كات و هه‌ڵه مێژووییه‌كان دووباره ده‌كاته‌وه.
به‌و هۆكارانه‌ى سه‌ره‌وه و له سۆنگه‌ى باوه‌ڕى ته‌واوم به‌وه‌ى كه پێویسته ئامانج له پۆست و پله و پایه خزمه‌تكردن و به‌جێهێشتنى كاریگه‌ریى ئیجابى بێت له‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانى تاك به تاكى خه‌ڵكى كوردستان، هه‌روه‌ها له سۆنگه‌ى ئه‌وه‌ى هه‌رگیز په‌شیمان نیم له‌وه‌ى ڕابردووه له كاره‌كانم وه‌كو سكرتێرى په‌رله‌مانى كوردستان و هه‌موویان جێگاى شانازیین بۆ من، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ وه‌فادارییم بۆ ئه‌و سوێنده‌ى خواردوومه به خوداى مه‌زن و، ئه‌وه‌شى كه خه‌بات و به‌شداریى ئاینده بۆ كارى په‌رله‌مانى و به‌دامه‌زراوه‌ییكردنى، به دروست ده‌زانم، به‌ڵام له ئێستادا ئاسۆیه‌كى ڕوون نابینم تایبه‌ت به ڕۆڵ و كاریگه‌ریى په‌رله‌مان، هه‌ربۆیه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆم له پۆستى سكرتێر‌و ئه‌ندامێتى په‌رله‌مان پێشكه‌ش ده‌كه‌م.
له كۆتاییشدا، ڕێز و حورمه‌تى خۆم دووپات ده‌كه‌مه‌وه بۆ هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و هه‌موو هاوپیشه‌كانم و خه‌ڵكى به‌شه‌ره‌فى كوردستان، خواى گه‌وره خه‌ڵك و خاكى كوردستان بپارێزێت.
فخرالدین قادر عارف
سكرتێرى په‌رله‌مانى كوردستان
۲۰۱۷/۹/۳۰