12.jpg

پەرلەمان لەرۆژی شەممە كۆدەبێتەوە

Sep 30, 2017  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 


لە كۆبونەوەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنەكان كە ئەمرۆ پێنچ شەممە 28ی ئەیلول بەرێوەچوو كۆتایی هات و بڕیاردرا رۆژی شەممەی داهاتو پەرلەمانی كوردستان دانیشتنێكی تایبەت ئەنجام بدات لەبارەی بڕیارە كانی پەرلەمان و حكومەتی عێراق.
ئومێد خۆشناو سەرۆكی فراكسۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رایگەیاند : لەكۆبونەوەكدا بۆچونی هاوبەش هەبو لەنێوان هەموو لایەك و بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتو پەرلەمانی كوردستان دانیشتنێكی تایبەت ئەنجام بدات لەبارەی بڕیارە كانی پەرلەمان و حكومەتی عێراق و لیژنەیەكی یاسایش دروست كرا كە ئامادەكاری دەكات بۆ ئەو بڕیارانەی پەرلەمانی كوردستان بڕیارە رۆژی شەممە دەریدەكات بۆ رەتكردنەوەی بڕیارەكانی عێراق.
وتیشی، ئەگەر بەغدا كارتی فشاری هەبێ‌ كوردستانیش كارتی فشاری هەیە و دەبێ‌ هەموو وڵاتانیش رێز لەخواستی گەلی كوردستان بگرن و چاوەڕێی كۆبونەوەی ئەمڕۆی حكومەتیشین دوای ئەوەی حكومەت بڕیارەكانی دەردەكات ،ئەگەر هەیە لەكۆبونەوەكەی پەرلەمان ئەوانیش پەسەند بكرێن ئەگەر پێویست بكات.
لای خۆشیەوە حاجی كاروان لەفراكسیۆنی یەكگرتوو رایگەیاند، دەبێ‌ پەرلەمان وەڵامی پەرلەمانەكانی عێراق و توركیا و ئێران و وڵاتان بداتەوە و ریفراندۆم بەیاسایی لەقەڵەم بدات و هەروەها پاڵپشتی و پەیامیشی هەبێ‌ بۆ خەڵكی كوردستان.
وتیشی، لەكۆبونەوەكەی ئەمرۆ باس لەدەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان نەكراوە چونكە بابەتەكەی ئەمرۆ باس كرا زۆر لەوەگەورەتر بوە.