komssion.jpg

شێروان زرار وتەبێژی کۆمسیۆن لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رێژەی بەژداری هاوڵاتیانی رایگەیاند

Sep 26, 2017  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

شێروان زرار وتەبێژی کۆمسیۆن لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند,پێشتر رامان گەیاند
یەکەم.. ئەو کەسانەی مافی دەنگدانیان هەبوو لەهەرێم و ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوە کە لەژێر کۆنترۆڵی پێشمەرگەیە ٣ ملیۆن ٩٨٥ هەزار و ١٢٠ کەس مافی دەنگدانیان هەبوو
دوەم.. ئەوانەشی لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوە بون کە ئاوارەی هەرێمی کوردستان بون لەکەمپەکان و ناوشارەکان هیچ داتایەکیان نەبوو ژمارەیان ٤٩٧ هەزار و ١٩٠دەنگدەربون.
سێیەم... دەنگدەرانی دەرەوە کە هیچ تۆمارێکیان نەبوو لەرێگەی دەنگدانی ئەلیکترۆنی بەشداریان کرد بریتی بوو لە ٩٨ هەزارو ٩٤٥ دەنگدەر.
چوارەم...بەم پێیە ٤ ملیۆن ٥٨١ هەزار و ٢٥٥ کەس مافی دەنگدانی هەبوە.
پێنجەم... ٣ ملیۆن ٣٠٥ هەزار و٩٢٥ کەس بەشدار بولەپرۆسەکەدا کە دەکاتە رێژەی لە ٧٢.١٦% دەنگدەران بەشدریان کردوە لەم پرۆسەیە.