bzwtnewe-.jpg

بزوتنەوە: دەبوایە پەرلەمان لێپرسینەوەی لە بەرپرسانی حکومەت بکردایە

Sep 23, 2017  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا شوان قەڵادزێی سەرۆکی  فراکسیۆنی بزوتنەوەی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان ، رایگەیاند دەبوایە لە کۆبوونەوەی پەرلەمان لێپرسینەوە لەگەڵ بەرپرسانی حکومە بکرایە لەسەر ئەو سیستەمەی ماوەی دوو ساڵە سەپاندویەتی بەسەر موچەخۆراندا، بە بڕیارێکیش پاشەکەوتی موچەی هەڵبوەشاندبوایەوە بەڵام بەداخەوە لە کۆبوونەوەکەدا بە هیچشێوەیەک باس لە قوت و ژیانی خەڵک و هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی پاشەکەتی موچە نەکرا.

ئەوەشی روونكردەوە، یاسای تیرۆر لە ٢٠٠٦ دەرچووە و لە چوار هەمواردا هەر جارەی دوو ساڵ درێژكراوەتەوە كە دووا وادەی بەركار بوونی یاساكە رۆژی ٢٠١٦/٧/١٦ بوو. بڕیاربوو لەدوادرێژكردنەوەی كە بەهۆی شەری داعش بوو هەموار بكرێتەوە كەچی جارێكی تر درێژدەكرێتەوە لەكاتێكدا یاسای تیرۆر لەهەرێمی كوردستان دانپێدانانی یونامی لە عێراق و لیژنەی مافی مرۆڤ و رێكخراوەكانی بواری مافی مرۆڤ ئەو یاسایە چەندین كەم و كوری تێدایە بە شێوازێك داڕێژراوە كە راوی كادیر و ئەندامانی لایەنە ئیسلامیەكانە.