دانیشتنی پەرلەمان دواکەوت لەبەر تەواو نەبونی نسابی یاسایی

Sep 23, 2017  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

کۆبونەوەی  ئەمرۆی پەرلەماندا بؤ ماوەیەك دانیشتنی پەرلەمان دواكەوت کە بڕياربوو لە کاتژمێر ١١ ی سەرلەبەیانی دەستپێبکات، بەڵام بە ھۆی ئامادەنەبونی رێژەی تەواوی یاسایی پەرلەمانتارەکانەوە کۆبونەوەکە ٢٠ خولەک لە کاتی خۆی دواکەوت.

دوای دەستپێکردنی  كۆبونەوەكە تەنها ٥ پەرلەمانتاری يەکێتى و٧ پەرلەمانتاری يەکرتوو بوشدارن.  فراكسيۆنى بزوتنەوەش بڕيارى دا كە بايكۆتى كۆبوونەوەکە بكات و لە فراکسیۆنی یەکێتی هەریەکە لە  عیزەت سابير و عەباس فەتاح بەشدارى کۆبونەوەیان نەکرد .
ئەو  پەرلەمانتارانە هؤكارى بەشدارى نەكردنيان لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆ گەراندەوە بۆ ئەوی کە بریار بوو دووەم کۆبوونەوە لەسەر پاشەکەوتی موچە بێت بەڵام لە بەرنامەی کاری ئەمڕۆدا نەبوو.