bzwtnewe-.jpg

فراکسیونی بزوتنەوەی ئیسلامی بەشداری کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەڕلەمان ناکات

Sep 23, 2017  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

سەرەڕای تێبینی و سەرنج لەسەرشێوازی بەڕێوەبردنی کوبونەوەکان،پێویست بوو پەرلەمانی کوردستان لەیەکەم دانیشتنیدا بابەتی موچەو چاککردنی ژیان و گوزەرانی خەڵک وفشار دروست کردن بۆهەڵوەشاندنەوەی بڕیاری پاشەکەوتی ئیجباری فەرمانبەران لە ئەولەویاتی کارەکانی بووایە.
بەلام بەداخەوە قوتی بڕاوی خەڵک بەنایاسایی وچاککردنی ژیان گوزەرانی هاونیشتمانیان لە بەرنامەی کۆبوونەوەی دووەمی ئەمڕۆشدا کە (٩/٢٣) ە لەدورو نزیک ئاماژەی پێ نەکراوە،ئەمەش پێچەوانەی بەڵێنەکانی پەرلەمانتاران و فراکسیونەکان وتەنانەت ئەو ڕێککەوتنە 7خاڵیەیە کەخۆیان واژویان کردووەو تەئکیدیان لە سەر کردوتەوە،لەبەرئەوە بڕیارمان دا وەک فراکسیونی بزوتنەوە بەشداری ئەم کۆبوونەوەیە نەکەین چونکە ژیان و گوزەرانی فەرمانبەران و خەڵکی کوردستان بەگشتی لەدۆخێکی زۆر خراپ دایە وپێویستە لەئەولەویاتی پەرلەمان بێت ...
لەلایەکی تر بابەتی یاسای دژە تیرۆر لەئەساسدا بۆماوەی دوساڵ بووە،ئەویاسایە پێویستی بەدرێژ کردنەوە نییە بەڵکو پێویستی بەهەموارکردنەوە هەیە،چونکە چەندین کەم کوڕی لەناوەڕۆکدا هەیە و لەکاتی جێبەجێ کردنیدا خراپ بسودی لێ بیندراوە و زیاتر بۆ دژایەتی ئەندامانی لایەنەئیسلامیەکان و موزایەقەکردنیان بەکارهێندراوە...،وەئێمە لەسەرەتای ئەم خولەی پەرلەماندا پڕۆژەمان پێشکەش کرد بۆهەموارکردنەوەی بەلام بە بیانووی بوونی مەترسی و شەری تیرۆر جارێکی تر بۆدوساڵ درێژکرایەوە .
دوپاتی ئەکەینەوە بەهۆی پاشەکەوتی ئیجباری وسیاسەتی برسی کردنەوە دەیان کلتوری ناپەسند لەکۆمەلگەی کوردستانیدا بلاوبۆتەوەوڕێژەی هەژاری و بێکاری ڕولەهەڵکشانەو ژیانی هاووڵاتیان لەمەترسیدایە،لەبەرئەوە لە ئێستادا پێویستە ئەولەویاتی کاری پەرلەمان چاککردنی ژیان و گوزەرانی خەڵک و دروست کردنی فشار بێت لەسەر حکومەت بۆ هه ڵوەشانەوەی بڕیاری پاشەکەوت،چونکە لەبەڵێنی بێ کردار ئیرادەیەکی جدی لەوحکومەتە شکست خواردووە نابیندرێت بۆباش کردنی ژیانی خەلک وگەرانەوەی مووچەی بەناحەق بڕدراوی فەرمانبەران..و پارە پاشەکەوت کراوەکانیان و شایستەداراییەکانی بەڵێندەران و فەرزەکانی تری خەلک ..