banghysht.jpg

راگەیەندراوێک لە سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە :شه‌ممه‌ په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه‌

Sep 21, 2017  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان ئەندامانی پەرلەمان بانگهێشت دەکات بۆ بەشداریکردنی لە دانیشتنێکی پەرلەمان لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو.

بەپێی بانگهێشتنامەکە، کە واژۆی جەعفەر ئیمینیکی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی لەسەرە، پەرلەمانی کوردستان رۆژی شەممە 23ی ئەیلول، دانیشتنی ژمارە یەکی ئاسایی خولی پایزە ئەنجام دەدات.

بۆ ئەو مەبەستە بانگهێشتی سەرجەم ئەندام پەرلەمانەکان کراوە بۆ ئەوەی لەو دانیشتنە بەشداریی بکەن.

ئەوەش دووەم دانیشتنی پەرلەمانە دوای کاراکردنەوەی لە هەفتەی رابردوودا کە بۆ ماوەی نزیکەی دوو ساڵ هیچ کۆبوونەوەیەکی ئەنجام نەدابوو.
نووسراوەکەی جێگری سەرۆکی پەرلەمان هیچ ئاماژەیەکی بۆ بەرنامەی کاری دانیشتنەکەی رۆژی شەممە تێدا نییە.
دوێنێ سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان لەگەڵ شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەو تاوتوێی دەستکاریکردنی پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەرانیان کرد.