ئەمڕۆ چوارشەمە ٢٠ی ٩ ی ٢٠١٧لەسەر بڕیاری کۆبونەوەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان شاندێکی باڵای حکومەت بە سەرۆکایەتی بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی شاندی حکومەت گەیشتە پەرلەمان.
کۆبونەوەکە تایبەت بە مەسەلەی پاشەکەوتی موچە و هەروەها پرسی دیاریکردنی ئەندامانی سندوقی داهاتی نەوت و گازییەکان، ئێستاشکۆبونەوەکە دەستی پێکردوە بە ئامادەبوونی جێگری پەرلەمان و سکرتێری پەرلەمان هەوەها سەرۆکی فراکسیۆنەکان و لیژنە پەیوەندیدارەکان.
شاندەکەی حکومەت پێکهاتون لە مەولود باوەموراد وەزیری گواستنەوە و گەیاندن، عەلی سندی وەزیری پلاندانان، سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەت، ئامانج رەییم سکرتێری پەرلەمان و سەفین غەفور لە فەرمانگەی تۆماری بایۆمەتری موچە.