به‌به‌ژداری ٦٨ ئه‌ندامی په‌رله‌مان له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مرۆدا ژماره‌یه‌ك راسپارده په‌سه‌نكران له‌سه‌ر بابه‌تی ریفراندۆم و به‌یاسایی كردنی ئه‌و پرسه بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانی له‌ریفراندۆم بكات به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی، به‌لاَم له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مرۆ هیچ یه‌كێك له‌فراكسیۆنه‌كانی كۆمه‌ڵ وگۆڕان شه‌ش په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له‌وانه‌ش (قادر ره‌زگه‌یی، گه‌شه دارا، مریه‌م سه‌مه‌د، ئاواز شێخ جه‌نگی، گۆران ئازاد....فه‌رهاد سه‌نگاوی كه له‌فراكسیۆن ده‌ركراوه) هه‌روه‌ها فراكسیۆنه‌كانی رافیده‌ین ( یه‌عقوب گۆرگیس یاقو گلیا+ لینا عزریا به‌هرام شابۆ) و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی (شوان قه‌لآدزه‌یی) و ئه‌بناْ ئه‌لنه‌هرێین (سرود سه‌لیم متی مقدسی) و بەرەی تورکمانی( ئایدن مەعروف ) به‌شداریان نه‌كرد " له‌خواره‌وه هۆكاری به‌شداری نه‌كردنی ئه‌وانه ده‌خرێته‌ڕوو" ، تێیدا ئه‌و راسپاردانه‌ی خواره‌وه په‌سه‌ند كرا بده‌نگی ٦٥ ئه‌ندامی په‌رله‌مان و دوو په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی (سالار مه‌حمود + ته‌لار له‌تیف) كۆبونه‌وه‌كه‌یان جێهێشت.
ده‌قی راسپارده‌ی په‌سه‌ندكراو بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم:
((ده‌قی په‌سندكراوی راسپارده‌كان بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له ٢٥ی ئه‌یلول:
راسپاردنی كۆمسیۆنی بالاَی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان وراپرسی له‌هه‌رێمی كوردستان
له‌كۆبونه‌وه‌ی نائاسایی په‌رله‌مانی كوردستان له ١٥ی ئه‌یلولی ٢٠١٧ ئه‌م خاڵاَنه‌ی خواره‌وه‌ی په‌سه‌ندكرد.
په‌رله‌مانی كوردستان كۆمسیۆنی بالاَی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و راپرسی راده‌سپێرێت كه له ٢٥ی ئه‌یلولی ٢٠١٧ رۆژی دووشه‌ممه راده‌سپێرێت له‌هه‌رێمی كوردستان و سه‌رجه‌م ناوچه‌كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ئه‌نجام بدات.
په‌رله‌مانی كوردستان هه‌موو ئه‌و رێكارانه په‌سه‌ند ده‌كات كه كۆمسیۆنی بالاَی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و راپرسی و گشت لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان گرتویانه‌ته به‌ر بۆ سه‌رخستنی ریفراندۆم.
كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی سه‌باره‌ت به‌میكانزمه یاساییه‌كانی به‌رێوه‌بردنی پرۆسه‌ی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان پشت ده‌به‌ستێت به‌یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان یاسی ژماره 1ی ساڵی ١٩٩٢ی هه‌مواركراو و هه‌روه‌ها یاسایی كۆمسیۆنی بالاَی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی ژماره 4ی ساڵی ٢٠١٤ و هه‌ریاسایه‌كی تری په‌یوه‌ندیدار
په‌رله‌مانی كوردستان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان سه‌رپشك ده‌كات بۆگرتنه به‌ری هه‌ر رێكار و بڕیارێك بۆ ده‌سته‌به‌ری مافی چاره‌نوس و ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و به‌جۆرێك له‌پرسه چاره‌نوسسازه‌كاندا بگه‌رێنه‌وه بۆ په‌رله‌مانی كوردستان ، كۆمسیۆنی و بالاَی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسیش راده‌سپێردرێت بۆ هه‌مانگی له‌گه‌ڵ ئه‌م لایه‌نانه.
ئه‌و راسپاردانه‌ی له‌خاڵه‌كانی سه‌ره‌وه‌دا هاتون تایبه‌ت به‌ریفراندۆمی راگه‌یه‌نراو له ٢٥/٩/٢٠١٧))
هۆكاری به‌شداری نه‌كردنی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی (به‌یاننامه)
فراکسیونی بزوتنەوەی ئیسلامی بەشداری کۆبوونەوەی نائاسایی پەرلەمان ناکات:
( بۆگەرانەوەی متمانەو ئاشت بوونەوەی خەلک پێویست بوویەکەم کاری پەرلەمان هەڵوەشاندنەوەی پاشەکەوتی مووچە بووایە):
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
جەماوەری کوردستان،دلسۆزانی گەل و نیشتمان
ئیمە هەرلەسەرەتاوە بۆکۆتایی هێنان بەسەرجەم کێشە و قەیرانەکانی کوردستان لەگەڵ ئەوەبووین بە کۆدەنگی نیشتمانی پەرلەمان کاراو ئاسایی بکرێتەوە و لەوبارەوە پرس و ڕاوێژ بەهەموو فراکسیونەکان بکرێت و بەرنامەی کاربەشێوەی یاسایی و ڕێکاری خۆی دابندرێت،بەڵام بەداخەوە لەوبارەوە هیچ پرس و ڕاوێژێکمان پێ نەکراوە و بەرنامەی کارکە تەنها لەلایەن دوفراکسیونەوە دانراوە و لەمیدیاکانەوە گوێ بیست بووین.
بەرای فراکسیونی بزوتنەوەی ئیسلامی کەهەرلەسەرەتاوە داکۆکی لێ کردووە و پڕۆژە بڕیاریشی بۆئامادە کردووە و ئێستاش تەئکیدی لێ ئەکەینەوە پێمان وایە بۆگەرانەوەی متمانەوئاشتبوونەوەی فەرمانبەران و هاونیشتمانیانی کوردستان پێویست بوو یەکەم خاڵی بەرنامەی کاری ئەمڕۆی پەرلەمان هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ٦٤ی پاشەکەوتی ئەنجومەنی وەزیران بێت کەلەدەرەوەی پەرلەمان وبەنایاسایی سەپێندراوە بەسەرفەرمانبەران و خەلکی بەشمەینەتی کوردستانداکەبەداخەوە لەدورو نزیک لەبەرنامەی کارئاماژەی پێ نەکراوە،وەهیچ گرەنتی وزەمانەتێکیش نییە لەداهاتوودا بخرێتە بەرنامە وەو کاری جدی لەسەربکرێت و هاوڵاتیانی کوردستان لە سیاسەتی سک هەڵلوشین وبرسی کردن ڕزگاربکرێن..
بۆبابەتی سەربەخۆیی کوردستان رای بزوتنەوەی ئیسلامی و فراکسیۆنەکەی وەکو ڕٶژی ڕون دیار‌و ئاشکرایەو دورلەهەرئەجیندایەکی حزبی و ناوچەیی پشتیوانی ئەکەین و لەوپێناوەدا قوربانیمان داوەولەئێستاشدا ئامادەی قوربانی دانین.بەڵام بەدڵنیایی سەرکەوتنی ئەم پرسە گرنگە پێویستی بەکۆدەنگی نیشتمانی هەیە، هەروەکو چۆن نەرمی نوواندن بۆمەکگۆرک و باوەربوون بەبەڵێنەکانی زیندە بەچاڵ کردنی سەربەخۆییە بەهەمان شێوە سیاسەتی قرتاندن و پەڕاوێزخستن هەڵەی کوشندە ن و لەبەرژەوەندی پڕۆژەی سەربەخۆیی کوردستان نییە..
ئارامی بۆکوردستان و ئاسودەیی بۆهاولاتیانی
فراکسیونی بزوتنەوەی ئیسلامی لەپەرلەمانی کوردستان
٢٠١٧/٩/١٥
....
هۆكاری به‌شداری نه‌كردنی فراكسیۆنی رافیده‌ین
لینا عزریا و یه‌عقوب گۆرگیس له‌فراكسیۆنی رافیده‌ین له‌په‌رله‌مانی كوردستان ره‌تیان كرده‌وه به‌شداری كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌ن، و یه‌عقوب گۆرگیس له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی ٧ی حوزه‌یران له‌لایه‌ن مه‌سعود بارزانی كۆمه‌ڵێك به‌ڵێینمان پێدرا به‌لاَم به‌داخه‌وه به‌ڵێنه‌كانیان نه‌برده و سه‌ر و بۆیه به‌شداری كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی په‌رله‌مانیان نه‌كرد چونكه یه‌كریزی نیشتیمانی تێكدراوه.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی رافیده‌ین راشیگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌م شێوازه‌ی ئێستا خزمه‌ت به داهاتووی په‌رله‌مان ناكات و ده‌شڵێت، له‌سه‌رده‌می حوكمڕانی كوردی مافی مه‌سیحی و ئاشوورییه‌كان پێشێلكراوه.، په‌رله‌مانیش په‌رته‌وازه ده‌كات. وتیشی، به هه‌موو جۆرێك دژی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمین و به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش قبوڵی ناكه‌ین ریفراندۆم له ده‌شتی نه‌ینه‌وا ئه‌نجام بدرێت، چونكه دڵنیایین مافی پێكهاته‌كانی تر پێشێل ده‌كرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وناوچه‌یه كوردستان نیه .
....
هۆكاری به‌شداری نه‌كردنی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ
كۆمه‌ڵ كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی نایاسایی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات
سۆران عومه‌ر له‌فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، كۆبونه‌وه به‌بێ ئاگاداری سه‌رۆك و سكرتێر په‌رله‌مان نایاساییه و به‌شێكی تره له‌قوڵكردنه‌وه‌ی ناكۆكیه سیاسیه‌كان و به‌كارهێنانی دامه‌زراوه‌ی پره‌له‌مان بۆ مه‌رامی حزبی و كه‌سی له‌پرسێكی چاره‌نوسسازدا كه نه‌رێككه‌وتنی لایه‌نه‌كان و نه‌كۆده‌نگی لایه‌نه‌كانی له‌سه‌ره. وتیشی، له‌م كاته‌دا ژیان و بژێوی خه‌ڵك له‌ئاستێكی خراپدایه و فشاره‌كانیش له‌سه‌ر هه‌رێم و ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم له‌زیاد بووندان پێویستمان به‌ته‌بایی و یه‌كگرتووی لایه‌نه‌كان هه‌یه ، به‌لاَم به‌داخه‌وه به‌م جۆره كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ناكات و ناكۆكیه‌كان تۆختر ده‌كاته‌وه لێكترازانی زیاتر دروست ده‌كات، بۆیه به‌شدار كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مرۆ ناكه‌ین. له‌كۆتایشدا ده‌ڵێن ده‌بوایه كۆبونه‌وی په‌رله‌مان به‌پاككردنی بژێوی و موچه‌ی فه‌رامنبه‌ران ده‌ستی پێكردبوایه.
.......................
یه‌كگرتوو بۆچی به‌شداری كرد
ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یان:
((به‌یاننامه‌ی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی كوردستان.. جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویستی كوردستان... دوای دووساڵ له‌په‌كخستنی په‌رله‌مانی كوردستان، واجارێكی تر هه‌وڵه‌كان بۆ به‌گه‌رخستنه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌ئاكام گه‌یشت، ئێمه له فراكسیۆنی یه‌كگرتوو پێمان وابوو كه په‌كخستنی په‌رله‌مان هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره و تاوانێكی گه‌وره بوو به‌رامبه‌ر خه‌لكی كوردستان وپه‌رله‌مانتارانی كوردستان، كه‌دوو ساڵ پرۆسه‌ی یاسادانان وچاودیری په‌كی كه‌وت، ئێمه ئه‌مرۆ له‌و سۆنگه‌وه به‌شداری كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌كه‌ین كه‌په‌رله‌مان موڵكی گه‌له و مولكی هیچ لایه‌نێكی سیاسی نیه، بۆیه له‌كاتی په‌كخستنیدا به‌توندی ئیدانه‌مان كرد. ئێمه لیره‌وه وله‌ناو په‌رله‌مانه‌وه خه‌بات بو خه‌ڵك وماف و داواكاری خه‌لك ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وان ده‌گه‌ڕێینه‌وه ناو هۆڵ ولیژنه‌كانی په‌رله‌مان به‌ڵین ده‌ده‌ین وه‌ك فراكسیۆنی یه‌كگرتوو كار بۆ باشتركردنی بژێوی وسووككردنی ئه‌ركی سه‌رشانی هاوڵاتیانی كوردستان و گیڕانه‌وه‌ی مووچه و قوتیان بكه‌ین، هه‌وڵی زۆرماندا كه به‌گه‌رخستنه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌توافوق و كۆده‌نگی نیشتیمانی بێته‌دی و ئێستاش پێمان وایه ته‌وافوق و كۆده‌نگی نیشتیمانی باشترین بژارده‌یه بۆیه ڕێزده‌گرین له وهاوكار وهاوپیشه‌كانمان كه‌لێره نین ده‌بێت هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام بێت بۆ ڕازیكردنیان چونكه ئێمه ئه‌وانیش به‌براو دڵسۆزی خۆمان وخه‌ڵك ده‌زانین، نابێت كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مرۆ كۆتایی دونیا بێت، ده‌بێت ده‌رفه‌ت بۆ لیكگه‌یشتن به‌كراوه‌یی بهێڵینه‌وه. جه‌ماوه‌ر ی كوردستان خه‌باتی داهاتووی راسته‌قینه‌ی ئێمه له‌سه‌ر قوتی ئێوه و كه‌رامه‌تی ئێوه و رونی وشه‌فافیه‌تی داهات وسه‌روه‌ت وسامانی كوردستان ده‌بێت، به‌ڵێنتان ده‌ده‌ینێ به‌رگری كاری سه‌رسه‌ختی ما ف و خواست وداواكاریه‌كانتان ده‌بین، دلنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو جگه له‌په‌رله‌مانی كارا و خاوه‌ن بڕیار به‌چیدی ڕازی نابێت، وهه‌ڵوێستی راشكاوانه وجددیمان ده‌بێت كاتێ خواستی ئێوه نه‌یه‌ته‌دی و كۆسپ وله‌مپه‌ری بۆدروست بكرێت، په‌رله‌مان مه‌یدانی خه‌باتی مه‌ده‌نی وبه‌رجه‌سته‌كردنی ئیراده‌ی گه‌له ئێمه له‌ئیوه‌ین وبه‌ده‌نگی ئێوه هاتوین، پشت به‌خوا ئه‌و متمانه نا دۆڕێنین. لیره‌وه رایده‌گه‌یه‌نین كه له‌گه‌ڵ زۆرینه‌ی حزب ولایه‌نه سه‌ره‌كیه‌كانی كوردستانی باشوور و وفراكسیونه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان پیكهاتووین وبریارمان داوه كه‌نه‌خشه ریگه‌ی داهاتوومان خه‌باتی بێ وچان بیت له‌پیناوی ئه‌م ره‌هه‌نده حوكمرانی وژیاریانه‌دا: یه‌كه‌م: كاراكردنه‌وه وئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به ده‌سه‌لاَتی راسته‌قینه‌یه‌وه. دووه‌م:پشتیوانی له ریفراندۆمی گه‌لی كوردستان به ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی و زه‌مینه‌سازی یاسایی و سیاسی و كۆمه‌لاَیه‌تی بۆ سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌كه له ڕووی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان چاودێری پڕۆسه‌كه بكات و دڵی هاولاَتیان خۆش بكرێت به باشتر كردنی موچه‌و دروستكردنی كۆده‌نگی نیشتیمانی . سێیه‌م: كوتایی هینان به پاشه‌كه‌وتكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و جیگیركردنی سیستمیكی هاوسه‌نگ بۆ موچه. چواره‌م: دامه‌زراندنی سندوقی كوردستان بوداهاته نه‌وتی و گازیه‌كان كه‌ئه‌ركی ووردبینی وكونتروڵ وئاراسته‌كردنی داهاتی نه‌وت وگازی هه‌ریم به‌ره‌و بوژانه‌وه‌ی ئابووری وشه‌فافیه‌ت ولیپرسینه‌وه بگریته ئه‌ستو. پێنجه‌م: بریاردان له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی ته‌واوی ده‌سه‌لاَتی داده‌وه‌ری . شه‌شه‌م: جیبه‌جیكردنی به‌رنامه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ژاری وبێكاری. حه‌وته‌م: كاراكردنی ده‌سه‌لاَتی نه‌زاهه و به‌رنامه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی . هه‌شته‌م: هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن وپاراستنی مافی ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌ڵپژاردنی نوینه‌رانیان له په‌رله‌مانی كوردستان. نۆیه‌م: لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی دستوری كوردستان متمانه‌ی پێ ببخشرێته‌وه بۆ ئاماده‌كردنی ده‌ستوری كوردستان. ده‌یه‌م: هه‌مواركردنی یاسای سه روكایه‌تی هه‌ریم ژماره (١) ی سالی ٢٠٠٥. سه‌باره‌ت به‌و ڕێكارو بڕیارانه‌ی له ڕۆژانی ڕابردوو كه له‌به‌غدا گیرانه به‌ره به‌رامبه‌ر به كوردستان به نه‌فه‌سی سیاسی ئاراسته كراون بۆیه ئێمه داواكارین كه ده‌رگای دایه‌لۆگ و گفتوگۆ له نێوان ده‌سه‌لاَته‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌غداو كۆمه‌ڵگای نێو ده‌وڵه‌تی كراوه‌بێت بۆ له یه‌كگه‌یشتن و چاره‌سه‌ر و، داواكارین هه‌موو لایه‌ك به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه بكه‌ن . له كوتاییدا رایده‌گه‌یه‌نین كه گشت ئه‌و ره‌هه‌نده ستراتیجانه‌ی سه‌ره‌وه هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی تایبه‌تی حیزبی بۆ یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان تیدا نییه جگه‌له ره‌زامه‌ندی خوا و به جیهینانی ئه ركی نیشتیمانی. فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌په‌رله‌مانی كوردستان ١٥ ئه‌یلولی ٢٠١٧ ))
...................
هه‌ڵوێستی گۆڕان
برزۆ مه‌جید سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆران له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ده‌قی راگه‌یه‌نراوی فراكسیۆنی خوێنده‌وه رایگه‌یاند، ده‌سه‌لاَتێك له‌هه‌رێمدا كه زیاتره له‌چاره‌گه سه‌ده‌یه‌كه له‌هه‌رێم حوكمڕانه نه‌ویستویه‌تی و ده‌شیه‌وێ په‌رله‌مان رۆڵی راسته‌قینه‌ی خۆی ببینێ، تاوه‌كوببێته ئه‌و شوێنه‌ی هاولاَتیان به‌ئومێده‌وه لێی بڕوانن، دووساڵ به‌ر له‌ئێستا له ١٢ی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠١٥ به‌بڕیارێكی حزبی و تاكه‌كه‌سی پارتی دیموكراتی كوردستان په‌رله‌مان كوده‌تای به‌سه‌ردا كرا‌و بێ ده‌نگی به‌شێك له‌لایه‌نه‌كانیش وایكرد كوده‌تاكه به‌رده‌وام بێت و كاراكردنه‌وه‌كه‌ش دووره له‌عورفی یاسایی و په‌رله‌مانی و به‌شداری كردنی حزبه‌كانی دیكه‌ش له‌كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان درێژه‌دانه به‌كوده‌تاكه‌ی پارتی، پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌بۆشایی یاساییدایه بۆیه ئێمه له‌هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بین و ئه‌و كه‌یسه له‌لای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆتایی نه‌هاتوه))
په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی ره‌خنه له‌دانیشته‌كه‌ی ئه‌مرۆ ده‌گرێت
سالار مه‌حمود په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان ڕاگه‌یاند، ده‌بوایه دانیشته‌كه‌ی ئه‌مرۆ زیاتر به‌گوێره‌ی په‌یره‌و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرایه و كۆبونه‌وه‌كه نه‌بوبا به‌شوێنی وتارخوێندنه‌وه .
ئه‌و په‌رله‌مانتاره وتیشی، راسپارده‌كانی ئه‌مرۆ ده‌بێته بڕیار‌و جێبه‌جێ ده‌كرێ و گرنگیشه ریفراندۆم له‌كه‌ركوك و ناوچه‌كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه بكرێ و رێگه كه‌وتنی ئالاَی كوردستان له‌م ناوچانه‌ش نه‌درێ.
هاوكات ره‌خنه‌ش له‌داتنیشته‌كه ده‌كرێ و ده‌ڵێت له‌راسپارده‌كان ئه‌وه‌ی تێدا نیه ئه‌گه‌ر ریفراندۆم دوابخرێ كێ ده‌سه‌لاَت ده‌دات كه دوایی بخات و ئه‌و به‌دیلانه چین كه‌له‌سه‌ر دواده‌خرێت، و ده‌بوایه ئه‌و پرسه به‌گه‌وره‌تر سه‌یربكرایه و چه‌ند كاتژمێرێك گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرایه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ریفراندۆم له‌كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تر ئه‌نجام نه‌درا وه‌لاَمی په‌رله‌مان چی ده‌بێ له‌راسپارده‌كاندا نین.
له‌باره‌ی وتارخوێنه‌وه‌ش له‌ناو كۆبونه‌وه‌كه وتی به‌گوێره‌ی په‌یڕه‌و ده‌بوایه ٢٤ كاتژمێر پێشتر سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان كه وتاریان هه‌یه پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانیان بكردایه نه‌وه‌ك له‌ناو كۆبونه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی پێشتر پێشكه‌شیان كردبێ وتاربخوێننه‌وه .
سه‌باره‌ت به‌موچه‌ش وتی، بۆ ئه‌وه‌ی كۆبونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان به‌رده‌وام بێت به‌ر له ٢٤ كاتژمێر بیرۆكه‌یه‌كم پێشكه‌ش كردوه به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان تاوه‌كو له‌دانیشتی داهاتوو گفتوگۆ له‌سه‌ر موچه‌ی هاولاَتیان بكرێ، چونكه بڕیاری پاشه‌كه‌وتی موچه حكومه‌ت داویه‌تی و زیانی بۆ موچه‌خۆر و فه‌رمانبه‌ران هه‌بوه ، ده‌بێ بڕیاری پاشه‌كه‌وتی موچه هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه.
...........
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان، ته‌نها په‌رله‌مان ده‌سه‌لاَتی دواخستن یان ئه‌نجامنه‌دانی ریفراندۆمی هه‌یه
لیژنه‌ی بالاَی ریفراندۆم ئه‌و ده‌سه‌لاَته‌ی نه‌ماوه به‌هۆی راسپارده‌كانی په‌رله‌مان
محمد ئیلخانی ئه‌ندامی لیژنه‌ی بالاَی ریفراندۆم له‌پشكی توركمان باس له‌وه‌ده‌كات پێشبینی ده‌كه‌ن به‌م زوانه لیژنه‌كه‌یان له‌سه‌ر بڕیاری په‌رله‌مان و ئه‌و به‌دیلانه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا و ولاَتانی تر پێشكه‌شی بارزانیان كردوه كۆببینه‌وه، به‌لاَم پێشبینی ناكه‌م وه‌لاَمی ئه‌رێنی ئه‌و ولاَتانه بدرێته‌وه. له‌باره‌ی هۆكاری نه‌رێنی وه‌لاَمه‌كه‌ش ئیلخانی وتی، په‌رله‌مان ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌ركردوه ، بۆیه لیژنه‌كه ناتوانێ هیچ بڕیارێكی دواخستن یان ئه‌نجام نه‌دانی ریفراندۆم ده‌ربكات و ده‌بێ جارێكی تر وه‌ك له‌خالێكی بڕیاره‌كه‌دا هاتوه ده‌بێ له‌پرسه چاره‌نوسسازه‌كان بگه‌رێنه‌وه په‌رله‌مان پێویست ده‌كات دوو باره بگه‌رێته‌وه سه‌ر په‌رله‌مانی كوردستان .
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ش هیچ رێگریه‌ك نه‌بوو له‌رۆژنامه‌نوسان، تاوه‌كو كۆتایی هاتنی كۆبونه‌وه‌كه‌ش ژووری میدیا سه‌نته‌ر به‌كراوه‌یی مابۆوه ئاماده‌كاری ته‌واویش هه‌بوو وه‌ك ئاسانكاری بۆ رۆژنامه‌نوسان و راگه‌یاندنه‌كان له‌گواستنه‌وه‌ی كۆبونه‌وه‌كه، رۆژنامه‌نوسان و چالاَكانیش ده‌یان توانی بچنه‌ناو هۆڵی كۆبونه‌وه له‌نهۆمی سه‌ره‌وه.