فراكسیۆنی رافیدەین: دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان "كۆدەنگی لەسەرنییە" بۆیە بایكۆتی دانیشتنەكەمان کرد

Sep 15, 2017  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

یعقوب گورگیس، سەرۆكی فراكسیۆنی رافیدەین رایگەیاند، دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان "كۆدەنگی لەسەرنییە" بۆیە بایكۆتی دانیشتنەكەیان كردووە.

فراكسیۆنی رافیدەین، كە خاوەنی دوو كورسییە لەپەرلەمانی كوردستان، رایگەیاند، بایكۆتی دانیشتنی پەرلەمانیان كردووە.

یعقوب گورگیس، سەرۆكی فراكسیۆنەكە ئاماژەی بەوەكردووە، دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان "كۆدەنگی لەسەرنییە" بۆیە بایكۆتی دانیشتنەكەیان كردووە.

رونیشیكردەوە، "دژی ریفراندۆمین لەدەشتی نەینەوا، چونكە یاسایی و دەستوری نییە".

سەرۆكی فراكسیۆنی رافیدەین، داوای گرەنتی بۆ ئاشوری و كلدانییەكان كرد.