goran.jpg

فراكسیۆنی گۆڕان: كاراكردنەوەی پەرلەمان دوور لەعورفی یاسایی و پەرلەمانی بوو

Sep 15, 2017  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، بەشداریكردنی حزبەكان لەكۆبوونەوەی پەرلەمان "درێژەدانە بەكودەتاكەی پارتی".

كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان بەبێ ئامادەبووی فراكسیۆنەكانی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی و بزوتنەوەی ئیسلامی دەستیپێكردووە، لەئێستادا بەردەوامە.

برزۆ مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان لەكۆبوونەوەیەكی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاند، دوای گوشاری نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەكان بڕیاردا دانیشتنێك بەپەرلەمان بكرێت، بەڵام "چۆن و بەچی میكانزمێك كارابكرێتەوە، كە ئەوە شەرعییەتدانە بەئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم".

ئاماژەی بەوەشكرد، "كاراكردنەوەكە دوورە لەعورفی یاسایی و پەرلەمانی، گەڕانەوەیە بۆ سەردەمی پێش ئۆپۆزسیۆن كە هەمیشە هەژمونی حزب زاڵبووە بەسەرپەرلەماندا، بەشداریكردنی حزبەكان لەكۆبوونەوەی پەرلەمان درێژەدانە بەكودەتاكەی پارتی".