فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مرۆی په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یاند.
فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی رایگه‌یاند كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی په‌رله‌مانی كوردستان به‌بێ ئاگاداری سه‌رۆك و سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان به‌شێكی تره له قوڵبوونه‌وه‌ی ناكۆكییه سیاسییه‌كان و به‌كارهێنانی دامه‌زراوه‌ی په‌رله‌مانی هه‌ریمی كوردستانه بۆ مه‌رامی حزبی له پرسیكی چاره‌نووسسازدا.
فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی راشیگه‌یاند، به‌م جۆره كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان نه‌ك چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ناكات به‌ڵكو ناكۆكییه‌كان تۆختر ده‌كاته‌وه