بەپێی زانیارییەکان شەش پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی بەشداری کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان ناکەن.
بەپێی ئهو زانیارییانهی رێكخهری پرۆژهكانی پهی له پهرلهمانی كوردستانهوه به روانگهی پهی گهیاندووه: شەش پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی بەشداری کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان ناکەن، ئهوانیش ههریهك لە (قادر ڕەزگەیی، مەریەم سەمەد، ئاواز شێخ جەنگی، گەشە دارا، گۆران ئازاد و فەرهاد سەنگاوی).
یەکێک لەو پەرلەمانتارانەی یەکێتی هۆکاری بەشدارینەکردنی پەرلەمانتارەکانی یەکێتی گەڕاندنەوە بۆ ئەوەی کە ئەوان پێیانوایە "ئەو ڕێککەوتنە لە نێوان پارتی و یەکێتیدا ئەنجام دراوە بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان لە بەرژەوەندی خەڵکدا نییە".
هەروەها وتی "کێشەکان وەک خۆیانن و هیچیان چارەسەرنەکراون ئالیەتی جێبەجێکردن خاڵی ڕێککەوتنەکان دیار نین و میکانیزمی چارەسەری کێشەکان دیار نین".
ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی ئەوەشی وت "تائێستا موچەی خەڵک دەستکاری نەکراوە و بەشداری نەکردنمان پەیوەندی بە لیست و قەوارەی دیکەوە نییە".
ئەوەش لەکاتێکدایە کە وابڕیارە ئەمڕۆ ١٥ی ئەیلول کۆبوونەوەی پەرلەمان دەستپێبکاتەوە و فراکسیۆنەکان بۆچوونی خۆیان لەو بارەیەوە ئاشکراکردووە، فراکسیۆنەکانی گۆڕان و کۆمەڵ و بەرەی تورکمانی بەشداری کۆبوونەوەکە ناکەن.