bzwtnewe-.jpg

بزوتنەوەی ئیسلامی بەشداری دانیشتنی پەرلەمان ناکات

Sep 15, 2017  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

 

فراكسیۆنی بزوتنەوەی ئیسلامی رایگەیاند، بایكۆتی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان ناكات، چونكە "هیچ پرس و ڕاوێژێكمان پێنەكراوە". و لەوبارەیەشەوە راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە .

دەقی راگەیەندراوی فراکسیۆنی بزوتنەوەی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان
(بۆ گەرانەوەی متمانەو ئاشت بوونەوەی خەلک پێویست بوویەکەم کاری پەرلەمان هەڵوەشاندنەوەی پاشەکەوتی مووچە بووایە):
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
جەماوەری کوردستان،دلسۆزانی گەل و نیشتمان
ئیمە هەرلەسەرەتاوە بۆکۆتایی هێنان بەسەرجەم کێشە و قەیرانەکانی کوردستان لەگەڵ ئەوەبووین بە کۆدەنگی نیشتمانی پەرلەمان کاراو ئاسایی بکرێتەوە و لەوبارەوە پرس و ڕاوێژ بەهەموو فراکسیونەکان بکرێت و بەرنامەی کاربەشێوەی یاسایی و ڕێکاری خۆی دابندرێت،بەڵام بەداخەوە لەوبارەوە هیچ پرس و ڕاوێژێکمان پێ نەکراوە و بەرنامەی کارکە تەنها لەلایەن دوفراکسیونەوە دانراوە و لەمیدیاکانەوە گوێ بیست بووین.
بەرای فراکسیونی بزوتنەوەی ئیسلامی کەهەرلەسەرەتاوە داکۆکی لێ کردووە و پڕۆژە بڕیاریشی بۆئامادە کردووە و ئێستاش تەئکیدی لێ ئەکەینەوە پێمان وایە بۆگەرانەوەی متمانەوئاشتبوونەوەی فەرمانبەران و هاونیشتمانیانی کوردستان پێویست بوو یەکەم خاڵی بەرنامەی کاری ئەمڕۆی پەرلەمان هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری 64ی پاشەکەوتی ئەنجومەنی وەزیران بێت کەلەدەرەوەی پەرلەمان وبەنایاسایی سەپێندراوە بەسەرفەرمانبەران و خەلکی بەشمەینەتی کوردستانداکەبەداخەوە لەدورو نزیک لەبەرنامەی کارئاماژەی پێ نەکراوە،وەهیچ گرەنتی وزەمانەتێکیش نییە لەداهاتوودا بخرێتە بەرنامە وەو کاری جدی لەسەربکرێت و هاوڵاتیانی کوردستان لە سیاسەتی سک هەڵلوشین وبرسی کردن ڕزگاربکرێن..
بۆبابەتی سەربەخۆیی کوردستان رای بزوتنەوەی ئیسلامی و فراکسیۆنەکەی وەکو ڕٶژی ڕون دیارو ئاشکرایەو دورلەهەرئەجیندایەکی حزبی و ناوچەیی پشتیوانی ئەکەین و لەوپێناوەدا قوربانیمان داوەولەئێستاشدا ئامادەی قوربانی دانین.بەڵام بەدڵنیایی سەرکەوتنی ئەم پرسە گرنگە پێویستی بەکۆدەنگی نیشتمانی هەیە، هەروەکو چۆن نەرمی نوواندن بۆمەکگۆرک و باوەربوون بەبەڵێنەکانی زیندە بەچاڵ کردنی سەربەخۆییە بەهەمان شێوە سیاسەتی قرتاندن و پەڕاوێزخستن هەڵەی کوشندە ن و لەبەرژەوەندی پڕۆژەی سەربەخۆیی کوردستان نییە..
ئارامی بۆکوردستان و ئاسودەیی بۆهاولاتیانی

فراکسیونی بزوتنەوەی ئیسلامی لەپەرلەمانی کوردستان
٢٠١٧/٩/١٥